ڕاپرسی

Sorry, there are no polls available at the moment.

ئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی یاری یه‌کان

News Video ڤیدیۆ هه‌واڵ

هه‌واڵه‌کان – هه‌مه‌ڕه‌نگ

یانه‌ی دالکورد له‌ ووڵاتی سوید چووه‌ ناو مێژووی تۆپی پێی سوید و مێژووی وه‌رزشی هه‌موو کوردستان

دالکورد یانه‌یه‌کی وه‌رزشی تۆپی پێیه‌ له‌ ووڵاتی سوید ،له‌  26 ی سێپته‌مبه‌ری  ساڵی 2004 له‌ شاری بورلێنگێ له‌ ناوه‌ڕاستی سوید دامه‌زرا له‌ لایه‌ن چه‌ند کوردێکی دانیشتووی سوید. له‌ ساڵی 2005 بۆ یه‌که‌م جار به‌شداری کرد له‌ پێشبڕکێی یانه‌ پله‌ شه‌شه‌کان ،هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ توانایه‌کی زۆری پیشان دا  و له‌ چه‌ند ساڵێکی که‌مدا سه‌رکه‌وت بۆ پله‌ی پێنج ، چوار ، سێ ، دوو ، یه‌ک و ساڵی پار بۆ دوا پله‌ی هه‌ره‌ به‌رزی تۆپی پێی سویدی ئه‌ویش که‌ (سوپه‌ر ئێتان)ه‌ . که‌ له‌ وه‌رزی ئه‌م ساڵیشدا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنیه‌وه‌ پێشڕه‌وی سوپه‌ر ئێتانی کرد. ئاڵای یانه‌که‌ بریتیه‌ له‌ ئاڵای کوردستان وه‌ک نیشانه‌یه‌کی زیدووی کوردانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ ڕێزگرتن له‌ کورد بوونیان وهه‌وڵدانیان له‌م باره‌وه‌ بۆ پێناسه‌ کردنی میله‌تی کورد له‌و ووڵاتی سوید دا و له‌م لاو ئه‌ولای ڕۆژه‌که‌ی ئاڵای کوردستان دوو وێنه‌ی ئه‌سپ دانراوه‌ که‌ سیمبولی ناووچه‌ی (داله‌رنه‌)یه‌ که‌ شاری بورلێنگێی تیایه‌،ناوه‌که‌ی داڵکوردیش له‌مه‌وه‌ هاتووه‌ دال کورد یانی کوردانی دانیشتووی داله‌رنه‌ .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ۲۸ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی  2017 له‌ یاری ژماره 29 له‌ماڵه‌وه‌ له‌ بورلێنگێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی گایس   واته‌ له‌ یاری پێش کۆتایی پێشبڕکێی سوپه‌رئێتان که‌ داڵکورد ته‌نها یه‌ک خاڵی پێویست بوو بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ پێشبڕکێی هه‌ره‌ به‌رزی تۆپی پێی ووڵاتی سوید که‌(ئه‌لسڤێنسکا)یه‌، توانی به‌ ئه‌نجامی (1-0) بیباته‌وه‌ و به‌م ئه‌نجامه‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی دالکورد یه‌که‌م یانه‌یه‌ له‌ مێژووی تۆپی پێی ووڵاتی سوید که‌ بتوانێ له‌ ماوه‌ی که‌مترین ساڵدا بگاته‌ ئه‌لسڤێنسکا
لێره‌وه‌ به‌ ناوی کوردستان وه‌رزش پیرۆزبای یه‌کی گه‌رم له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ بردنی یانه‌ی داڵکورد ده‌که‌ین و هه‌روه‌ها له‌ هه‌موو یاریزانی یانه‌که‌ و هه‌موو جه‌ماوه‌ری دالکورد و هه‌مووئه‌و که‌سانه‌ ولایه‌نانه‌ی که‌ پشتگیری له‌م یانه‌یه‌ کردووه‌

ناوی یانه‌ ژی بر یه‌ک دۆڕ گۆڵک/ گۆڵلێ:  جیاوازی گۆڵ کۆی خاڵ
1 IF Brommapojkarna 28 18 4 6 55 : 25 (+30) 58
2 Dalkurd FF 29 17 6 6 55 : 24 (+31) 57
3 Trelleborg 29 14 9 6 52 : 30 (+22) 51
4 Osters 28 12 8 8 44 : 35 (+9) 44
5 Falkenbergs 28 10 12 6 45 : 37 (+8) 42
6 Helsingborg 28 10 12 6 37 : 39 (-2) 42
7 IFK Varnamo 28 12 5 11 48 : 41 (+7) 41
8 Degerfors 28 11 7 10 38 : 36 (+2) 40
9 Orgryte 28 9 9 10 28 :40 (-12) 36
10 Gefle 28 10 5 13 38 : 43 (-5) 35
11 Norrby 28 10 4 14 41 : 53 (-12) 34
12 GAIS Goteborg 29 9 7 13 25 : 37 (-12) 34
13 Varbergs BoIS 28 8 9 11 39 : 39 (0) 33
14 IK Frej 29 8 5 16 38 : 48 (-10) 29
15 Syrianska Sodertalje 28 7 3 18 37 : 61 (-24) 24
16 Atvidabergs 28 6 5 17 22 : 54 (-32) 23

 

بورهان حسین / کوردستان وه‌رزش  28 10 2017

یه‌که‌م جاره‌ له‌ مێژووی وه‌رزشی کوردی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات یانه‌یه‌ک له‌ تۆپی پێ بگاته‌ پێشبڕکێ ی یانه‌ سۆپه‌ر یه‌که‌کان

Dalkurd 2یانه‌ی دال کورد ، یانه‌یه‌کی وه‌رزشی تۆپی پێ یه‌ له‌ ساڵی ۲۰۰٤ له‌ شارێکی ووڵاتی سوید به‌ ناوی بورلێنگێ که‌ که‌وتۆته‌ ناوه‌ڕاستی ووڵاته‌که‌ ، له‌ لایه‌ن چه‌ند په‌نابه‌رێکی کورده‌وه‌ دروست کرا . دوو ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌بوون له‌ پێکهێنانی ئه‌م تیپه‌/یانه‌یه‌ . یه‌که‌میان ئه‌وه‌ بوو که‌ گه‌نجانی کورد له‌و شاره‌یه‌دا کۆ بکه‌نه‌وه‌ و خه‌ریکیان بکه‌ن به‌ چالاکی وه‌رزشی له‌ کاتی به‌تالیان. هۆی دووهه‌م ئه‌وه‌ بوو که‌ ژماره‌ی په‌نا به‌ری کورد له‌ و شاره‌دا له‌ زیاد بووندا بوو ، هه‌وڵێک بوو بۆ ناساندنی کورد به‌ کۆمه‌ڵگای سوید ۰ که‌ ئه‌م کاره‌ هه‌ندێک له‌ گروپه‌کانی تر که‌ پێشتر په‌نابه‌ر بوون کردبویان و به‌ره‌و ئه‌وه‌ ئه‌ڕۆشت که‌ ئه‌نجام بدات له‌وانه‌ ئه‌سیریسکه‌ ف ف و سیریانسکه‌ ف س. هه‌موو هیوایه‌ک ڕووی له‌وه‌ بوو که‌ ئیمه‌ی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتمان کوردستان بتوانین له‌ ڕێگای وه‌رزشیشه‌وه‌ بتوانین خۆمان ڕێکخه‌ین وه‌ ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌وه‌ بوو که‌ به‌ ڕێگای وه‌رزشه‌وه‌ بتوانین پێناسه‌ی میله‌تی کورد و کیشه‌ سیاسی یه‌که‌ی به‌ کۆمه‌ڵگای سویدی و ئه‌وروپی بکرێت.
ئه‌م هۆیانه‌ وای کرد پشتگیری کوردانی دانیشتوی شاره‌که‌ و ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌م تیپه‌ له‌ پترتر بێت ، ئه‌ مانه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر کورتدا له‌ پله‌ پینجه‌وه‌ بگه‌نه‌ پله‌ یه‌ک ، که‌ له‌ مێژووی تۆپی پێ ی ووڵاتی سویددا ده‌گمه‌ن بوو ، سه‌رنجی زۆری وه‌رزشوانان و یه‌کێتی تۆپی پێ ی سویدی ڕۆژنامه‌نوسان و هه‌تا که‌ناله‌ ته‌له‌فیزوێنه‌کانی سوید و ده‌ره‌وه‌ی.
قۆناغی پله‌ یه‌ک گیروگرڤتی خۆی هێنا ، له‌ وانه‌ به‌هێزی یانه‌کانی ئه‌م پێشبڕکێ یه‌ و توانای ئابووری و ڕێکخستنیان . هه‌ندێکیان له‌ یانه‌ کۆنه‌کانی سوید بوون . ئه‌مانه‌ وای کرد یانه‌ی دال کورد نه‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌ هه‌ڵکشان به‌ره‌و لوتکه‌ ! . هه‌تا وه‌رزی وه‌رزشی ۲۰۱٤- ۲۰۱٥ و سه‌ره‌تای پایزی ئه‌م ساڵ ، یانه‌ی دال کورد به‌ ئاواتێکی قۆناغی خۆی گه‌یشت ، ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆ یانه‌ پله‌ سوپه‌ر یه‌که‌کانی سوید . ئێستا ته‌نها یه‌ک ئاوات ماوه‌ یانه‌ی دال کورد ئه‌ویش بڕینی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستایه‌ وهه‌ڵکشان به‌ره‌و قۆناغی کۆتایی که‌ (ئه‌لسڤێنسکا)یه‌.
من خۆم یه‌کێکم له‌وانه‌ی که‌ هه‌رده‌م ئاگاداری ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لاو تێکۆشانی به‌رده‌وامی ئه‌ندامانی ئه‌م یانه‌یه‌ م که‌ چه‌ند به‌ خۆ لێبووردویه‌وه‌ توانیان بگه‌نه‌ قۆناغی سوپه‌ر یه‌ک.
ماڵپه‌ری کوردستان وه‌رزش پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی یانه‌ی دال کورد ده‌کات و هیواداره‌ هه‌ر له‌ پێشکه‌وتندا بێت.
http://dalkurd.se : تێبینی .. بۆ ئاگاداری زیادتر له‌باره‌ی یانه‌ی دال کورد تکایه‌ بڕوانه‌ مالپه‌ری سه‌ره‌کی دال کورد

Dalkurdبورهان حسین / سوید

یاریه‌کانی ئه‌مڕۆی جامی جیهانی لاوان له‌ تورکیا

عێراق گه‌یشته خولی پێش کۆتایی ئه‌م پێشبڕکێ یه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی ٥ـ٤ به‌ جیاوازی په‌نالتی (۳ـ۳ دوای ۱۲۰ خوله‌ک) ۰ هه‌روه‌ها  گانا  به‌ ٤ـ۳ توانی له‌ شیلی بباته‌وه‌ و بگاته‌ خولی پێش کۆتایی ئه‌م پێشبڕکێ یه

ئه‌نجامی یاریه‌کانی ئه‌مڕۆی جامی جیهانی لاوان له‌ تورکیا

له‌ یاری یه‌که‌می ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ فه‌ره‌نسا ٤ـ۰ له‌ ئوزبێگستان برده‌وه‌ و له‌ یاری دوهه‌می ئه‌مڕۆ ئورۆگوای  توانی له‌ ئیسپانیا  بباته‌وه‌ به‌ ۱ـ۰ و له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا بچنه‌ ده‌وری پێش کۆتایی ئه‌م پێشبڕکێ یه‌

ئه‌نجامی یاریه‌کان و ڕیزبه‌ندی وڵاتانی هاوبه‌ش له‌ پێشبڕکێی کاسی کۆنفێدره‌شون له‌ به‌ڕازیل

 

پێشبڕکێی کاسی کۆنفێدره‌شون ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێ کرد له‌ به‌ڕازیل و به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ۳۰ ئه‌م مانگه‌

هه‌شت هه‌ڵبژارده‌ به‌شداری ده‌کات به‌ پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌وه‌وپێشکه‌ هێناویانه‌. دابه‌ش کراون به‌ دوو گروپه‌وه‌ . گروپی یه‌که‌م بریتیه‌ له‌ ؛ برازیل ، یاپان ، مه‌کسیک و ئیتالیا . گروپی دووهه‌م بریتیه‌ له‌ ئیسپانیا ، ئۆرۆگوای ، تاهیتی و نیجیریا . هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ر گروپێک سێ یاری ده‌کات و یه‌که‌می گروپی یه‌ک له‌گه‌ڵ دووهه‌می دووهه‌می گروپی دوو، وه‌ دووهه‌می گروپی یه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌که‌می گروپی دوو یاری ده‌که‌ن له‌ یاری پێش کۆتایی و براوه‌کان یاری کۆتایی ده‌که‌ن ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ ۳۰ی یونی ئه‌م مانگه‌

ئه‌نجامی یاریه‌کانی پاڵاوتنی جامی جیهانی تۆپی پێ له‌ به‌رازیل ساڵی ۲۰۱٤

داڵ کورد له‌ وڵاتی سوید به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌رکه‌وتنه‌کانی له‌ پێشبڕکێی یانه‌ پله‌ یه‌که‌کانی تۆپی پێ

                                     

داڵ کورد ئه‌ڕوانێته‌ ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو بچێته‌ پێشبڕکێی یانه‌ سوپه‌رپله‌ یه‌که‌کانی ووڵاتی سوید. له‌م پشبڕکێیه‌ی ئه‌م ساڵ که‌ داڵ کورد به‌شداره‌ له‌ پله‌ یه‌ک ، یه‌ک یانه‌ ئه‌چێته‌ سه‌ر بۆیانه‌ سوپه‌رپله‌ یه‌که‌کانی ووڵاتی سوید و دووهه‌می گروپه‌که‌ دوو یاری هاتن و چوون ده‌کات له‌ گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ی که‌ له‌ سوپه‌رپله‌ یه‌که‌کان له‌ ڕیزی سێهه‌می هه‌ره‌ خواره‌وه‌ی پێشبڕکێ که‌یه‌. هه‌تا ئێستا یانه‌ی ئی ئێف سیریوس هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر داڵ کورد که‌ یه‌که‌می گروپه‌که‌ نه‌بێت
داڵ کورد ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ توانی به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر سفر له‌ یانه‌ی ڤێسته‌رۆس بباته‌وه‌ و به‌ ۱۹ خاڵ شانبه‌شانی ئی ئێف سیریوس بوه‌ستێت

یانه‌ی بايرن ميونخی ئه‌ڵمانی یه‌که‌می چامپیونس لیگی به‌ ده‌ست هێنا

له‌ یاریه‌کی زۆر به‌هێز هه‌ردوو یانه‌ی  بروسيا دورتموند و بايرن ميونخی ئه‌ڵمانی به‌یه‌ک گه‌یشتن ، له‌ خوله‌کی ٦۰ یاریزانی بایرن ماندزوكيتش توانی گۆڵی یه‌که‌م تۆمار بکات به‌ هاریکاریه‌کی زۆری   یاریزان ئاريين روبن.له‌ خولی ٦۸ بروسيا دورتموند توانی گۆڵی یه‌کسانی تۆمار بکات به‌ په‌نارتی به‌هۆی یایزان  گندوگان . هه‌ردوو یانه‌کان له‌ هێرش بردن به‌رده‌وام بوون و کاتی یاری کردن که‌وتبوه‌ نزیک کۆتایی به‌ڵام یاری زانی به‌توانای بايرن ميونخ و هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نده‌ ئاريين روبن توانی له‌ خوله‌کی ۸۹ گۆڵی دووهه‌می بايرن ميونخ تۆمار بکات و به‌م بردنه‌وه‌یه‌ یانه‌ی بايرن ميونخ پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی پێشبڕکێ ی چامپیونس لیگی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ كريستيانو رونالدو به‌ باشترین گۆڵکه‌ری ئه‌م پێشبڕکێ یه‌ خه‌ڵات کرا به‌و ۱۲ گۆڵه‌ی که‌ کردبوی. هه‌تا ئێستا ئه‌م یانانه‌ زۆرترین جار یه‌که‌می چامپیونس لیگن
ڕیال مه‌درید ۹ جار
میلانی ئیتالی ۷ جار
بایرن میونخی ئه‌ڵمانی و لیڤه‌رپولی ئینگلیزی ٥ جار
به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و ئایاکس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی ٤ جار

یانه‌ی دهۆک ، زاخۆ ، هه‌ولێر ، سلێمانی و که‌رکوک دووهه‌م ، پێنجه‌م ، شه‌شه‌م ، سیانزه‌هه‌م و حه‌ڤده‌هه‌من له‌ حه‌فته‌ی بیست و یه‌که‌می یانه‌ نایابه‌کانی عێراق له‌ تۆپی پێ

یانه‌ی دهۆک دوو یاری که‌متر کردووه‌ . زاخۆ دوو یاری ، هه‌ولێر چوار یاری و سلێمانی دوو یاری

ناوی یانه‌          ڕیزبه‌ن ژی   بر  یه‌ک دۆڕ گۆڵک/ گۆڵلێ جیاوازی گۆڵ کۆی خاڵ
1 Al Shorta 21 12 8 1 33 : 17 (+16) 44
2 Duhok 19 10 7 2 37 : 18 (+19) 37
3 Al Zawraa 20 10 7 3 35 : 18 (+17) 37
4 Al Quwa Al Jawiya 20 10 5 5 35 : 24 (+11) 35
5 Zakho 19 9 6 4 26 : 19 (+7) 33
6 Arbil 17 9 4 4 28 : 17 (+11) 31
7 Baghdad 19 7 9 3 17 : 12 (+5) 30
8 Naft Al Junoob 21 7 7 7 34 : 30 (+4) 28
9 Al Naft 21 7 7 7 25 : 23 (+2) 28
10 Al Minaa 19 7 6 6 36 : 26 (+10) 27
11 Karbalaa 21 6 7 8 29 : 29 (0) 25
12 Al Masafi 20 6 5 9 19 : 20 (-1) 23
13 Sulaymaniyah 19 6 4 9 21 : 31 (-10) 22
14 Al Kahrabaa 20 5 5 10 17 : 29 (-12) 20
15 Najaf 21 5 4 12 19 : 32 (-13) 19
16 Al Talaba 21 4 5 12 20 : 31 (-11) 17
17 Kirkuk 21 3 6 12 10 : 48 (-38) 15
18 Al Sinaa 21 2 8 11 14 : 31 (-17) 14

Latest Headlines

تیروپشکی گروپه‌کانی پێشبڕکێ ی چامپیونس لیگی 2019- 2020

burhan

ئه‌مڕۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 29 ی ئه‌گوستی 2019 کاتژمێری7ی سه‌رله‌ئێواره‌ به کاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا تیروپشک بۆئه‌و 32 یانانه‌ کرا که‌ به‌شدارن له‌ پێشبڕکێێ چامپیونس لیگی 2019- 2020. ئه‌م یانانه‌ دابه‌شکران به‌سه‌ر‌ 8 گروپ. گروپه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه گروپی 1 : پاريس سان جيرمان – ريال مه‌دريد – كلوب بروج – گالاتا سارای  گروپی 2 : بايرن ميونخ – توتنهام – ئۆلمبياكۆس – رێد ستار گروپی3 : مانشيسته‌ر ...

Archives