كچه یاریزانێكی بیلاروسی نازناوی میامی به‌ده‌ستێنا
October 23, 2008

كچه یاریزانی بیلاروسی ” ڤیكتۆریا ئه‌زارینكا “پاله‌وانیه‌تی ماسته‌رزی میامی ئه‌مریكی به‌ده‌ستهێنا. له دوای ئه‌وه‌ی له یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی
هه‌ردوو كچه یاریزانی بیلاروسی ” ڤیكتۆریا ئه‌زارینكا ” و كچه یاریزانی ئه‌مریكی “سرینا ولیامزی” رووبه‌رِووی یه‌كتربوونه‌وه و له میانه‌ی ئه‌و یارییه‌دا كچه یاریزانی بیلاروسی ” ڤیكتۆریا ئه‌زارناكا ” توانی بێته پاڵه‌وانی خوله‌كه كاتێك به ئه‌نجامی دوو كومه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه ئه‌نجامی كومه‌له‌كه ( 6_3) ، ( 6_1 ) بوو.
كۆی خه‌ڵاته‌كانی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ش ( 9 ) ملیۆن دیناره .
جێی ئاماژه‌یه، ڤیكتۆریا ئه‌زارینكا ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌و له پله‌ی 11ی ریزبه‌ندی كچه یاریزانه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی دێت و “سرینا ولیامزی”ش به پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌نده‌كه دێت.
سه‌رچاوه: په‌یامنێر
By burhan
