بیدرمانی ئه‌ڵمانی ژماره‌ی جیهانی تۆمارکرد له 200م مه‌له
July 28, 2009
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌له‌وانی ئه‌ڵمانی پۆڵ بیدرمان له پێشبڕکێی سه‌ربه‌ستی 200 مه‌تریدا و له پاڵه‌وانێتی جیهانی مه‌له که له ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی بشکێنێت و به ماوه‌ی 1،42 خوله‌ک ئه‌و ماوه‌یه ببڕێت و مه‌دالیای ئاڵتوونی به‌ده‌ست بێنێت، به‌م شێوه‌یه بیدرمان ژماره‌ی پێشووی جیهانی شکاند که به‌ناوی ئه‌مریکی مایکل فیلیپس بوو که له ئۆڵۆمپیادی به‌کینی 2008دا ئه‌و 200مه‌تره‌ی به 1،42،96خوله‌ک بڕی . له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌مڕۆدا فیلیپس به‌پله‌ی دووه‌م هات ( 1،43،22 ) خوله‌ک وڕووسی دانیلا ئیرتۆڤ به‌پله‌ی سێهه‌م هات ( 1،43،90 ) .
ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی
By anwar
