مامۆستا عه‌لی له‌تیفی مرۆڤ ، وه‌رزشه‌وان و هونه‌رمه‌ند
July 22, 2009
له ساڵی 1970 وه ، وه له ته‌مه‌نی 14 ساڵیه‌وه پێخۆشحاڵ بووم به ناسینی به‌ڕێزم مامۆستا عه‌لی له‌تیف ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له تیپی دووهه‌می ئاری که به لاوانی تیپی ئاری یان پێ ئه‌وترا یاری تۆپی پێم ده‌کرد. ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام بۆ یاری کردن له‌م تیپه میللی‌ی‌دا رێک‌و پێکی ئه‌و نیشته‌جێ‌یه-لۆکال- بوو که تیپی ئاری هه‌ی بوو . له هه‌موو ناو لۆکاڵه‌که‌دا به جۆره‌ها وێنه‌ی یاری‌زانانی فوتبۆڵی جیهانی وه‌ک جۆرج بێست ، بۆبی مۆر ، بۆبی چارلتۆن ، پێلیه ، تۆستاو ، جه‌رزینۆ ، ئوزیبوێ و جه‌نده‌ها یاری زانانی تر ، هه‌روه‌ها جه‌ندین تابلۆی هونه‌ری و نوسین . که‌پرسیارم کرد کێ ئه‌مانه‌ی رێکخستووه ووتیان ئه‌مانه هه‌مووی یاریزان و هونه‌رمه‌ند و سه‌رۆکی تیپی ئاری مامۆستا عه‌لی له‌تیف کردو‌یه‌تی!.
مامۆستا عه‌لی وه‌ک مرۆف که‌سێکی زۆر به هه‌ست دار بوو ، تینووی ئه‌وه بوو که له‌و ماوه‌یه که‌مه‌ی که ده‌ژی زۆرترین به‌رهه‌می به پیت و جیاواز به‌رهه‌م بێنێت ، که سێکی زۆر زۆر خوو ره‌وشت به‌رز بوو ، زۆر دادپه‌روه‌ر بوو ، له پێشره‌وی ئه‌و مرۆڤانه بوو که ئاگاداری ته‌ندروستی خۆی ئه‌کرد وه‌ک مرۆڤ . هه‌روه‌ها وه‌ک وه‌رزشه‌وان. که‌سێک بوو گوێ بۆ هه‌موان راده‌گرت. کاتێک که قسه‌ی بکردایه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وت که پێویستی بکردایه ، له قسه‌کانی‌دا زۆر جار په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق و قسه‌ی خۆ‌شی ده‌ووت ، من له‌و که‌سانه بووم که زۆر به په‌رۆشی ئه‌وه بووم بیبینم و وه پێ‌ی شاد بم. که قسه‌ی ئه‌کرد هه‌ستت ئه‌کرد که ئه‌م قسانه له که‌سێکه‌وه ئه‌کرێت که شایانی گوێ‌گرتنه ، ئه‌م که‌سه‌ی که قسه‌ت بۆ ئه‌کات شایانی رێزه . زۆر قێزی له که‌سانی درۆزن و خۆهه‌ڵکێش و خۆبه‌ره پێشه‌وه و ماستاو که‌ر بوو ، مروڤێک بوو هه‌تا ما ئه‌و سه‌ره به‌رزه‌ی بۆ هیچ به‌رپرسیار و که‌سێک دانه‌نه‌واند! نه له زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌کانی عێراق وه نه‌م له زه‌مانی ئێستای حکومه‌تی کوردی!. وه پێویسته لێر‌دا ئه‌م دێڕه بنووسم نه‌ک وه‌ک هه‌ستێکم بۆ له پڕ ماڵئاوایی کردنی مرۆڤێک به ناوی عه‌لی له‌تیف به‌ڵکو بۆ مێژوو بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به بینینی ئه‌م به‌ڕێزه شاد نه‌بوون ، شه‌رم و ڕسوایه‌تی‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رپرسیارانه‌ی له 5 کابینه‌ی حکومه‌تی کوردوستانه‌وه بۆ خودی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆڵۆ‌مپی و و‌زیری وه‌رزش و لاوان بۆ یه‌کێتی تۆپی پێ و باسکه هه‌رێمی کوردوستان بۆ ئه‌ندامانی یه‌کێتی توپی پێ‌ی سلێمانی ( که یه‌ک یه‌ک له نزیکه‌وه توانا و لێ‌هاتوویی ئه‌و به‌ڕێزه‌یان ئه‌زانی ، که هه‌ندێکیان هاوڕێ‌ی وه‌رزشی زیاتر له 25 ساڵ بوون به‌ڵام بۆ سوودی ته‌سک و خوسووک کردنی خۆیان له به‌ر د‌م ئه‌م به‌ر پرسیار و ئه‌و به‌رپرسیاره بێ‌توانا و بێده‌نگ بوون له‌و‌ه‌ی که ده‌نگ به‌رز که‌نه‌وه که که‌سێکی وه‌ک عه‌لی ل‌تیف پێویست بوو نه‌ک هه‌ر وه‌ک سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی‌پێ‌ی هه‌رێمی کوردوستان به‌ڵکو وه‌ک سه‌روکی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی و وه‌زیری لاوان و وه‌رزش! ). له‌م ماوه‌ی 18 ساله‌ی خود به‌ڕێوه بردنی خۆمان له لایه‌ن خۆمانه‌وه! که ئه‌و توانا بێ‌سنوره‌ی عه‌لی له‌تیفیان له بیر کرد ، پشت گوێ خست ، وه‌ک که‌سێکی به توانا‌و لێهاتوو‌ی میلله‌ته‌که‌مان .
وه‌ک وه‌رزشه‌وان ئه‌م به‌ڕیزه خوو ره‌وشتێکی زۆر به‌رزی هه‌بوو ، به توانایه‌تی‌یه‌که‌ی سنووری نه‌بوو ، له هه‌مان کاتدا له هه‌لبژارده‌ی تۆپی پێ‌و باسکه‌ی شاری سله‌یمانی یاری ئه‌کرد ، یاری ئاسن و له‌ش جوانی دا شۆێنی دیاری خۆی کردبووه‌وه ، له په‌رو‌رده کردنی یاری زانانی تازه‌دا له هه‌ره پێشه‌کان بوو ، که‌سێکی ئه‌کادیمی بوو له بواری وه‌رزشی‌دا به هۆی ته‌واو کردنی کۆلێجی وه‌رزش هه‌ر زوو له ته‌مه‌نی گه‌نجێ‌تی‌دا. وه‌ک هونه‌رمه‌ند که‌سێکی زۆر به توانا بوو وه‌ک خۆشنووس و تابلۆ کێش ، زۆربه‌ی جۆری نوسینی خۆشنووسی به توانایه‌کی به‌رزه‌وه ده‌زانی و خۆشنوسینیه‌کانی ده‌نوسی به‌تایبه‌تی له میانه‌ی وه‌رزشی‌دا .
تابلۆ هونه‌ریه‌کانی تایبه‌تیه‌کی خۆی هه‌بوو ، حه‌زی له نوێ کردنه‌و بوو ، هه‌رو‌ها کاری سیرامیکی به توانایه‌کی به‌رزه‌وه به‌رهه‌می نایابی لێ‌دروست یه‌کرد.له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی وه جێ‌گیر بوونی له ئه‌لمانیا کاتی به فیرۆ نه‌ئه‌دا ، هه‌ر زوو په‌یوه‌ندی به یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌لمانی‌یه‌وه کرد وه دۆستایه‌تی له گه‌ل به‌ستن . چه‌ند پێشانگایه‌کی هونه‌ری ڕێک‌خست به هاری‌کاری دوستانی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌لمانی. به‌شداریه‌کی زۆری کرد له پیشانگاکانی هونه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا نمونه له یابان. زۆر ڕازی بوو له‌و پشتگیریه‌ی که ده‌کرا له ووڵاتی ئه‌لمانیا ، به‌ڵام هه‌ر چاوو و دڵی له کوردوستان بوو ، له یه‌کێک له سه‌ردانه‌کانی پێش دوو سێ ساڵ پێشانگایه‌کی وێنه‌ی و‌رزشی له شاری سلێمانی کرده‌وه که ئه‌رشیفێکی گه‌وره‌ی و‌رزشی خۆی خسته به‌رده‌ست وه‌رزشه‌وان و هاوڵاتیان ، هه‌ر بۆیه ئه‌م پێشانگایه‌ی کرده‌وه چونکه بڕوای به‌وه بوو که هه‌ر به‌رهه‌مێک که هونه‌رمه‌ند هه‌یه‌تی پێویسته بخرێته به‌ر ده‌ست حه‌ز مه‌ندانی ئه‌و هونه‌ره.به‌ڕێز عه‌لی له‌تیف به‌جێ‌هێشتین ، چۆن به‌جێ هێشتنێک پر له یادی خۆشه‌ویستی و وه‌فا و ڕێز ، وه‌فا بۆ هونه‌رو و و‌ه‌رزس ، وه‌فا بۆ گه‌ل و نیشتیمان ، وه‌فا بۆ دۆستان و هاورێیان .مامۆستا عه‌لی له‌تیف سه‌ربه‌رز ژیا ، ره‌فتار به‌رز بوو ، ده‌ست پاک و خاوه‌ن ویژدان و هه‌ست بوو ، هه‌تا دڵی لێ دا چۆکی بۆ زه‌مانه و د‌ه‌سه‌ڵات و سه‌ختی ژیان نه‌نا ، مرۆڤێکی بێ‌وێنه بوو له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری‌دا ، کاری خۆی کرد وه‌ک مرۆڤ . وه‌ک وه‌رزشه‌وان و وه‌ک هونه‌رم‌ند! و به‌جێ‌ی هێشتین.
http://www.alilatif.de مامۆستا عه‌لی ماڵپه‌رێکی خۆی هه‌یه به‌م ناونیشانه
بورهان حسێن – سویدیاریزانی دێرینی یانه‌ی سیروان و هه‌لبژارده‌ی تۆپی‌پێ‌ی سلێمانی 22-7-2009
By burhan
