U20 شه‌نگه بانگه‌واز كرا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كچانی تۆپی‌پێ‌ی سویدی
January 31, 2010

كالێ به‌رلینگ فێركه‌ری هه‌لبژارده‌ی كچانی سوید بۆ ته‌مه‌نی 18 تا 20 ساڵ بانگه‌وازی 40 یاری زانی تۆپی‌پێ‌ی كچانی سویدی كرد كه له ڕۆژانی 26-31 ئه‌م مانگه یانیوه‌ری به‌شداری له ئۆردوگایه‌كی مه‌شق‌كردن بكه‌ن له بوسئۆن له ده‌وروپشتی ستۆكهۆلم ، به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كانی هه‌نگاوی دووهه‌می پیشبڕكی‌ی كچانی ووڵاتانی ئه‌وروپا 19 ساڵ و پێشبڕكێ‌ی جامی‌جیهانی فیفای‌كچانی 20 سالی كه له وڵاتی ئه‌لمانیا به ڕێوه ده‌چێ له نێوان 13 یولی هه‌تا 1 ئه‌گوستی 2010.

بۆ خۆیاماده‌كردن بۆ ئه‌و دوو پێشبڕكێ‌یانه له سه‌ره‌تای مانگی مارس هه‌لبژارده‌ی كچانی سویدی 19 ساڵی سێ یاری دوستانه له لامه‌نگا له‌ووڵاتی ئیسپانیا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رڵبژارده‌ی كچانی هاوته‌مه‌نیان ئه‌مریكا، هۆله‌ندا و دانیمارك. دوابه‌دوا له27 مارس هه‌تا 1 ئه‌پریل له میانه‌ی هه‌نگاوی دووهه‌می پیشبڕكی‌ی كچانی ووڵاتانی ئه‌وروپا19 ساڵی كچانی سوید به‌ره‌نگاری هه‌ر سێ ووڵاتی ئیرلاند و ئینگلته‌را توركیا ئه‌بێته‌وه كه له ووڵاتی سوید له شاری ئۆرێبرو. ڤێسته‌روس و ئێسكلستونه رێك‌ده‌خرێت .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه شه‌نگه بورهان حسێن هه‌تا ئێستا 10 یاری بۆ هه‌لبژارده‌ی كچانی سویدی 16 و 17 ساڵی كردوه . له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا هه‌لبژێردرا بۆ هه‌لبژارده‌ی 16 ساڵی و له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا هه‌لبژێردرا بۆ هه‌لبژارده‌ی17 ساڵی و ئێستا له ته‌مه‌نی 17 ساڵی هه‌لبژێردراوه بۆ هه‌لبژارده‌ی 19 و 20 ساڵی.
شه‌نگه له شاری سوندوسڤال له یانه‌یه‌كی پله یه‌كی كچان یاری ده‌كات . كوردوستان وه‌رزش ئومێده‌واری سه‌ركه‌وتوویی بۆ ئه‌م كچه كورده د‌خوازێ.
By burhan
