ئه‌زمــوون.. تایبه‌تمه‌نـدى.. تـــازه‌گه‌رى، لــــــه رِۆژنامه‌گه‌رى وه‌رزشــــــــى دا
December 14, 2010

نوسینی : ديدار نانه‌كه‌لى هه‌ولێر/ کوردوستان
رِۆژنامه‌گه‌رى كوردى له‌دوواى رِاپه‌رِین دا توانى بپه‌رِێته‌وه ئه‌ودیو سنوورى به سه‌رده‌م بوون و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ میدیاى مۆدێرن و شالاَوى هه‌موو ئه‌و تازه‌گه‌رى و گۆرِانكاریانه‌ى له رِۆژنامه‌گه‌رى جیهانى دا دروست بوون, دوواى فه‌راهه‌م بوونى هۆكارى هه‌ره خێراى گه‌یاندنى هه‌واڵ بۆ هاولاَتیان و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م له خزمه‌تى ئه‌و بواره‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ناتوانین زاتى ئه‌وه‌بكه‌ین رِۆژنامه‌گه‌رى كوردى له هه‌موو رِوویه‌كه‌وه به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ وولاَتێك كه ئێمه خۆمان له لاسایى كردنه‌وه‌ى ئه‌واندا هه‌ستمان به گۆرانكارى كردووه , تا ئێستاش به شایه‌تى ئه‌زمووندار و شاره‌زایان له كۆڵه‌كه هه‌ره بایه‌خدار و سه‌ره‌كیه‌كانى رِۆژنامه‌گه‌رى وون بوون و تێكه‌ڵ بوون و نامۆبوونێكى زۆر هه‌یه له‌نێو ئه‌وبواره‌ى گۆرِه‌پانى كوردى. وه‌لىَ به برِوا و پێزانینى هه‌موو لایه‌ك, ته‌واوى ته‌نگژه و ناسۆر و گرفته‌كان له نه‌بوونى تایبه‌تمه‌ندیه له كار و هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵسه‌نگاندن.ئه‌وه‌ى بۆته جێگاى نائومێدى ئه‌وه‌یه كه ئێمه له بنیاتى سه‌ره‌كى كارى رِۆژنامه‌گه‌رى له كوردستان په‌رته‌وازه‌یى و نامۆبوون و تێكه‌ڵبوونمان هه‌یه , نه‌وه‌ك له لایه‌نه وورد و هه‌ستیاره‌كانى نێو لقه‌كانى بواره‌كه. به‌جۆرێك رِۆژنامه‌نووسى كورد تایبه‌تمه‌ندى كارى بنه‌رِه‌تى خۆى له ده‌ست داوه و به‌بىَ ئه‌وه‌ى دركى پێبكات له ئه‌زموون و شاره‌زایى و به‌ره‌وپێش چوون داچۆرِاوه .تایبه‌تمه‌ندى یه‌كێكه له فاكته‌ره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌فراندن و داهێنان له‌هه‌ر بوارێك.
ئه‌وه‌تا له بوارى رِۆژنامه‌گه‌رى و میدیاى وه‌رزشى له كوردستان به وونبوونى تایبه‌تمه‌ندى كه‌بۆته مایه‌ى رِه‌ش بوونه‌وه‌ى ئه‌زموون و تازه‌گه‌رى,چاودێرى وه‌رزش و هه‌واڵه‌كانى گه‌یشتۆته ئه‌و رِایه‌ى كه كه‌ناڵى گه‌یشتنى گه‌رمترین و جوانترین و باشترین رِووداوه وه‌رزشیه‌كانى ناوه‌خۆ و جیهان به رِوویه‌كى جوان, میدیاى وه‌رزشى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپیه نه‌وه‌ك كوردى.له‌گه‌ڵ بوونى هه‌موو ئه‌و رِۆژنامه و گۆڤار و رِادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه تایبه‌تانه‌ى وه‌رزش له كوردستان.له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كارى رِاگه‌یاندنى وه‌رزشى به‌رِێوه ده‌بات خۆى رِۆژنامه‌نوس و نوسه‌رى سیاسى و كۆمه‌لاَتى و هونه‌رى و ….یه له هه‌مان
كات دا..ئێمه ناتوانین نكۆڵى له پرِۆفیشناڵى كارى رِۆژنامه‌گه‌رى وه‌رزشى بكه‌ین له وولاَته عه‌ره‌بیه‌كان.چونكه وولاَتێكى وه‌كو قه‌ته‌ر به هه‌قیقه‌ت له بایه‌خى ئه‌و بواره گه‌یشتووه.به به‌ڵگه‌ى بوونى گه‌وره‌ترین ده‌زگاى رِاگه‌یاندن كه زیاتر له كه‌نالىَ ته‌له‌فزیۆنى ئاسمانیه, له به‌رامبه‌ردا كاتێك ته‌نها كه‌نالێكى سیاسى و كه‌نالێكى دیكۆمێنتارى و مندالاَنى هه‌یه.به‌شى تایبه‌ت به رِۆژنامه‌گه‌رى وه‌رزشى له كۆلیژى رِاگه‌یاندن, به دابینكردنى گه‌وره شاره‌زا و پسپۆره‌كانى ئه‌و بواره له وولاَته ئه‌وروپیه‌كان بۆ ووتنه‌وه‌ى وانه‌كان.بوونى پتر له گۆڤارى زۆر سه‌رنجرِاكێش و گه‌رما و گه‌رم له هه‌واڵى وه‌رزشى,كه له لایه‌ن ناودارترین و شاره‌زاترین رِۆژنامه‌نووسى ئه‌و وولاَته‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.ئه‌نجامدانى كۆنگره و گۆنفرانسى سالاَنه بۆ پته‌وبوون و فراوانبوونى یه‌كیه‌تى رِۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى.به‌جۆرێك له وۆرك شۆپ و كۆنفرانس و خوله‌كان, تایبه‌تمه‌ندى كاركردن به شێوه‌یه‌ك چرِده‌كه‌نه‌وه, له بوارى رِۆژنامه‌گه‌رى وه‌رزشى لق و پۆ و لایه‌نه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن و ئه‌و رِۆژنامه‌نووسه‌ى كارى گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كانى تۆپى پىَ ده‌كات پێویستى به رِاهێنان و خول و پرِاكتیزه‌كردنێكى زۆر جیاواز هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و رِۆژنامه‌نوسه وه‌رزشیه‌ى كارى گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كانى یارى باسكه یاخود تۆپى ده‌ست یان هه‌ر یاریه‌كى دیكه ده‌كات.وه پێویستى به ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كى جودا هه‌یه.ئه‌مه سه‌رِه‌رِاى پۆلینكردنى نوسه‌رانى لێكۆلینه‌وه,رِه‌خنه‌گرتن.به‌دوواداچون و شیكردنه‌وه و.مێژوونوسانى وه‌رزشى و جیاكردنه‌وه‌یان له‌یه‌كترى. لێره بۆ هه‌موو لایه‌كمان رِوون ده‌بێته‌وه كه هه‌رچه‌نده وولاَتێكى وه‌كو قه‌ته‌ر له بوارى وه‌رزش دا ئاستێكى نزمى هه‌یه و هه‌لبژارده و یاریزانى به‌هێزى نیه , وه‌لىَ به بوونى میدیایه‌كى پرِۆفیشناڵى سه‌رده‌میانه و داهێنانكارانه‌ى وه‌رزشى هه‌موو جیهان پاڵپشتى ده‌كات بۆ میوانداریكردنى گه‌وره‌ترین ڤیستیڤاڵ و چالاَكى وه‌رزشى له سه‌رانسه‌رى دونیا ئه‌ویش میوانداریكردنى مۆندیاله
By burhan
