ناوبژیوانانی کوردوستان به‌ره‌و تورکیا به‌ڕێ که‌وتن
December 6, 2011
راگه‌ياندنى وه‌فده‌كه
دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممة ٤/ ۱۲ له شارى هه‌ولێر و له‌باره‌گاى يه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپي پێي كوردستان وه‌فدی ناوبژيوانانى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سكرتێر و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى يه‌كێتى تۆپی پێى كوردستان كۆبونه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌فين كانه‌بى سه‌رؤكى يه‌كێتى تۆپي پێي كوردستان له ووته‌يه‌كدا به‌رنامه و رێنمايي دايه وه‌فدى ئه‌و گه‌شته و به‌شداربوانى خولى ڕاهێنان له ووڵااَتى توركيا، دواتر و دواى ئه‌وةى پێداويستى وه‌رزشي درايه به‌شداربوانى خوله‌كه، ئه‌مه و وه‌فده‌كه‌ى ناوبژيوانانى كوردستان كه له ۵۸ كه‌س پيَكهاتبوو به‌مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له خولێكى يه‌ك هه‌فته‌يي له بوارى يارى تۆپي پێ دا به‌ره‌و ووڵااَتى توركيا به‌رێكه‌وتن، هاوكات وه‌فده‌كه پێكهاتوه له عومه‌ر خه‌تاب سه‌رؤكى وه‌فد ، دلَشاد سالَح جێگرى سه‌رۆك، ٤ ئه‌ندامى ليژنه‌ى ناوبژيوانان، ٤۲ ناوبژيوان و ٤ رۆژنامه‌نوسي وه‌رزشي له‌سةر ئاستى هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ى كوردستان و له‌گه‌ڵ ۲ ئه‌ندامى يه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپي پێي كوردستان، هه‌روةها ٤ ئه‌ندامى لقى يه‌كێتى تۆپي پێي شاره‌كاندا.به شداريكردنى ناوبژيوانانى كوردستان له خولێكى له‌و جۆره‌دا به پێی ئه‌و به‌رنامه‌يه كه يه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپی پێی كوردستان ماوه‌ي چه‌ند ساڵێكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ناوبژيوانانى كوردستان گرتويه‌تيه به‌ر، وه‌فده‌كه‌ش سه‌عات ۹:۳۰ ئه‌مشه‌و له هه‌ولێرى پايته‌خت به‌ره‌و شارى دياربه‌كر به‌ڕێ كه‌وتن و ئيستا وه‌فده‌كه له‌ڕێگه‌ى گه‌شته‌كه‌دا به‌رده‌وامه وا بڕياره نيوه‌ڕۆى دووشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ى دياربه‌كر گه‌شته‌که‌يان به‌ره‌و ئه‌سته‌نبول ئه‌نجام بده‌ن.
sdiq.awali@yahoo.com , Sdiq Awali : هه‌واڵنێر
By burhan
