یانه‌ی میلان به نیازه فیرناندۆ تۆرێسی چێلسی قه‌رز بکات
December 22, 2011
به پێی هه‌واڵێک که ڕۆزنامه‌ی وه‌رزشی ئیتالی (له گازێتا دێلۆ) بڵاوی کردوه‌ته‌وه . تۆرێس زیاتر له ۷۰ ملیۆن دۆلار نرخی کڕینی بوو له یانه‌ی لێڤه‌رپوله‌وه بۆ چێلسی ، به‌هارێک و پایزێکی قورسی به‌خۆیه‌وه بینی له یانه‌ی چێلسی و ئێستا زۆربه‌ی یاریه‌کان له سه‌ر کورسی یه‌ده‌کی چێلسی دانیشتووه.
هۆی ویستی میلان له قه‌رزکردنی تۆرێس ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی میلان جگه له زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هیچ هێرشبه‌رێکی تری یانه‌که ئه‌و توانایه‌یان پیشان نه‌داوه و ئه‌نتۆنیۆ کاسانۆ چه‌ند مانگێکی تری پێده‌چێت و زۆر گرنگه بۆ میلان که هێرش به‌رێکی به توانا و چالاکی وه‌ک تۆرێس بهێنرێته ڕیزی یاریزانه‌کانی یه‌وه
By burhan
