یانه‌ی میلان به نیازه کارلۆس تێڤێزی مانشیسته‌رسیتی بهێنێته ڕیزی یاریزانانی یانه‌که‌وه
November 5, 2011
به‌پێی هه‌واڵه وه‌رزشی یه‌کانی ئینگلته‌را ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار ئاشکرای کرد که یانه‌ی میلان له هه‌وڵداندایه که تێڤێزبهێنێته ڕیزی یانه‌که‌وه به‌زووترین کات که ئه‌ویش ماوه‌ی گوێزانه‌وه‌ی یاریزانانه که له سه‌ره‌تای مانگی یانیوه‌ری ۲۰۱۲ ده‌ست پێده‌کات.زۆربه‌ی بۆچوونه‌کانی شاره‌زایانی وه‌رزش یه‌ک ده‌نگن له سه‌ر ئه‌وه‌ی میلان به تێڤێز ئه‌و شوێنه به‌تاڵه پڕ ئه‌کاته‌وه که ئه‌نتۆنیۆ کاسانۆ له دوای خۆی به‌جێ ی هێشت به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆ توێکارێکی پزیشکی بۆ کرا و وا چاوه‌ڕێ ئه‌کرێ که ماوه‌یه‌کی باش له یاریگا دوور بکه‌وێته‌وه
By burhan
