بایه‌كه‌م هه‌نگاوى چاكسازى و گۆڕان له بوارى وه‌رزشدا بێت
March 12, 2011

ته‌واوى جیهان له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا به‌چاوى خۆیان توانا و وزه‌ى لاوانیان بینى له ڕوخاندنى دوو له دیكتاتۆرترین ڕژێمه‌كانى جیهان له تونس و میسر، بۆ جیهان ده‌ركه‌وت كه توانا و وزه‌ى لاوان یارى له‌گه‌ڵ ناكرێت، له‌كاتى بڕیارداندا هیچ هێزێك و چه‌كێك نییه ڕوبه‌ڕویان بێته‌وه، ڕێگه به‌خۆم ناده‌م كار‌و پسپۆڕى من نییه هه‌رێمى كوردستان بچوێنم به‌و دوو وڵاته، پسپۆڕى من له بوارى وه‌رزشدایه، به‌ڵام شه‌وانه وه‌ك ته‌واوى ئه‌ندامانى هه‌رێمه‌كه‌م گوێبیستى هه‌واڵه‌كان ده‌بم تیایدا ته‌واوى لایه‌نه‌كان به‌ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات داواى گۆڕانكارى و چاكسازى ده‌كه‌ن، من لێره‌دا پێشنیاز ده‌كه‌م بۆ ته‌واوى ئه‌و لایه‌نانه كه زۆرترین ژماره‌ى گه‌نجان له بوارى وه‌رزشدان، گه‌رده‌یانه‌وێت زۆرترین گه‌نج ڕ‌ازى بكه‌ن پێویسته بوارى وه‌رزشیان بۆ چاك بكه‌ن، ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنێك و وه‌رزشێكى ته‌ندروستیان بۆ دابین بكه‌ن، ناڵێم هیچنه‌كراوه بۆ وه‌رزش، به‌ڵام داوا ده‌كه‌م كه چاكسازى ڕیشه‌یى له‌م بواره‌دا بكرێت، به‌ڕاستى لاوان و وه‌رزشكارانى ئه‌م هه‌رێمه بێزارن له ته‌واوى حیزبه‌كان به ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات، كه ده‌ستیان ناوه‌ته بینه‌قاقاى وه‌رزش و نایه‌ڵن هه‌ناسه‌ى ته‌ندروست بدات و گه‌شه بكات، هه‌ریه‌ك له حیزبه‌كانى ( پارتى، یه‌كێتى، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، حسك، شیوعى…هتد) كه‌م تازۆروه‌رزشى ئه‌م هه‌رێمه‌یان داگیركردووه، له ڕێگه‌ى ده‌زگا و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان و یانه‌كانه‌وه، نایه‌ڵن گه‌نجان و خه‌ڵكانى ئه‌كادیمى و پسپۆڕله بواره‌كه‌دا به‌بێ لایه‌نى كار بكه‌ن، داواكارم له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ت و ته‌واوى حیزبه‌كانى كوردستان ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێبكه‌ن وه‌ك ( نه‌خشه ڕێگایه‌ك ) و سه‌روه‌رییه‌ك و ده‌ستكه‌وتێك بۆخۆیان:
1 – دانانى یاساى ئۆلۆمپى و گۆڕانكارى له لیژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى ئۆلۆمپى جیهان له بێلایه‌نى و پسپۆڕى و بڵاوكردنه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕى ئۆلۆمپى، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى وه‌رزش ولاوان كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى وه‌رزشى جیاوازه له ئۆلۆمپى.
2 – چاكسازى له یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان، دانانى كه‌سى شیاو له شوێنى شیاو، خوێندنه‌وه‌ى بڕوانامه و پسپۆڕى و دێرینى، بنه‌ماى كاركردن ته‌نها له یه‌ك ده‌زگاو یه‌كێتیدا، نه‌هێشتنى دیارده‌ى موچه كوژى.
3 – لابردن و لاچونى ته‌واوى ئه‌ندامانى باڵاى بنه‌ماڵه‌كان و حیزبه‌كان و حكومه‌ت له سه‌رۆكایه‌تى یانه‌كان، ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌ندامێتى یانه‌كان بۆ وه‌رزشكارانى دڵسۆز و دێرین و خاوه‌ن بڕوانامه‌كانى شاره‌كان.
4 – هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ردوو یانه‌ى پێشمه‌رگه، یان ته‌نها به‌شدارى پێكردنیان له قاره‌مانێتییه‌كانى تایبه‌ت به سوپا وه‌ك له دونیاى پێشكه‌وتودا پیاده ده‌كرێت، دورخستنه‌وه‌یان له ژیانى وه‌رزشى ئاسایى لاوان.
5 – رێزنان له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆرودرێژه له‌بوارى وه‌رزشیدا كار ده‌كه‌ن و بونه‌ته دیارده، خانه‌نشینكردنیان، سودوه‌رگرتن لێیان له لیژنه‌كانى ڕاوێژكارى، داناى كه‌سانێكى گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه و پسپۆڕ له جێگه‌یان.
6 – دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ دامه‌زراندنى ژێرخانى وه‌رزشى هه‌رێم، لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان هه‌بووه له به‌فیڕۆدانى بودجه‌وسامانى هه‌رێم له پڕۆژه وه‌رزشییه وه‌همى و نادروست و ناته‌واوه‌كاندا.
7 – دانانى بودجه‌ى ته‌واو بۆخزمه‌تكردنى وه‌رزش و دابه‌شكردنى ئه‌م بودجه‌یه به شێوه‌یه‌كى زانستیانه و دادپه‌روه‌رانه‌له ته‌واوى بواره‌كانى وه‌رزشدا به بێجیاوازیكردن.
8 – دامه‌زراندنى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ده‌زگا و به‌رپرسه وه‌رزشیه‌كانى به‌غداد و جیهان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى وه‌رزشى هه‌رێم دور له به‌رژه‌وه‌ندى تاك و سه‌فه‌ر و ده‌ستكه‌وتى تایبه‌ت.
9 – دروستكردنى ڕێكخراوێكى سه‌ربه‌خۆ ئازاد بۆ ڕاگه‌یاندنكارانى وه‌رزشى، گرنگیدانى زیاتر به ڕاگه‌یاندنى وه‌رزشى و بێلایه‌نكردنى بڵاوكراوه وه‌رزشییه‌كان، به‌كارهێنانى بۆ خزمه‌تى وه‌رزش و وه‌رزشكاران و پێشخستنى زانستیانه‌ى وه‌رزش.
10 – پێناسه‌یه‌كى واقعى وگونجاو بۆ وه‌رزشكارى دێرین بكرێت، گرنگیان پێبدرێت و ژیان و موچه‌یه‌كى گونجاویان بۆدابین بكرێت، به‌تایبه‌ت خاوه‌نى نازناوه جیهانى و كیشوه‌رى و ئاسته به‌رزه‌كان.
11 – گرنگیدان به تیپه‌میللیه‌كان، كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كى پسپۆڕوتایبه‌ت بۆیان، به‌رپرسیارێتى ته‌واوى تیپه‌میللیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ستۆ بگرێت، دور له به‌كارهێنانى حیزبى.
12 – گرنگیدان به مامۆستایان و وانه‌ى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى قوتابخانه‌كان، چاكسازى له به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانى تایبه‌ت به وه‌رزش و دیده‌وانى دورخستنه‌وه‌ى كه‌سانى گزیكار و پاره‌خۆر دانانى خه‌ڵكانى په‌روه‌رده‌یى و پسپۆڕ، دوباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى له برى وه‌رزشى ڕوت و ئه‌نجام.
من پێم وایه ته‌واوى حكومه‌ت و حیزبه‌كان ئه‌وه‌نده كادرى وه‌رزشى و پسپۆڕیان له‌به‌رده‌مدایه تا بتوانن ئه‌م چاكسازییانه ئه‌نجام بده‌ن، هیوادارم ئه‌م چاكسازیانه به‌زوترین كات بكرێت، نه‌ك دوایى چاكردنیان سه‌روه‌رى نه‌بێت بۆ هیچ لایه‌ك.

zana qader
ئه‌م بابه‌ته له مه‌ڵپه‌ڕی یانه‌ی سولێمانی وه‌رگیراوه
By anwar