له یاریه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی تۆپی‌پێ‌ی پله یه‌کی یانه‌کانی کوردوستان یانه‌ی شێروانه به ئه‌نجامی 3-2 له یانه‌ی برایه‌تی برده‌وه
February 9, 2011

یانه‌ی شێروانه
له چوارچێوه‌ی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی تۆپی‌پێ‌ی پله یه‌کی یانه‌کانی کوردوستان ڕۆژی 1-2
کاتژمێری 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ له یاریگای یانه‌ی ڕزگاری به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی یانه‌ی شێروانه و ده‌سته‌ی کارگێری يانه‌که وجه‌ماوه‌رێکی وه‌رزشی زۆرله وه‌رزشکاران و وه‌رزش‌دۆستان یانه‌ی شێروانه میوانداری یانه‌ی برایه‌تی کرد
هه‌واڵنێری كو‌ردوستان وه‌رزش :هادى ئه‌حمه‌د – كه‌لار- كو‌ردوستان
تایمی یه‌که‌می یاری‌یه‌که ئاستێکی زۆر باشی هه‌بوو، هه‌ردوو یانه‌که به مه‌به‌ستی گۆڵ تۆمارکردن چه‌ند هێرشێکیان کرده سه‌ر گۆڵی یه‌کتری ،له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه له خوله‌کی 17 یاری‌زان ميران که‌ریم یه‌که‌م گۆلی یاریه‌که‌ی و یانه‌ی برایه‌تی تۆمارکرد.هه‌ر له‌م تایمه‌دا و له خوله‌کی 20 دا یاری‌زان ئه‌رکان ڕه‌حیم گۆڵی یه‌کسانبوونی بۆ یانه‌ی شێروانه تۆمار کرد. له خوله‌کی 45+1 دا یاری زانی یانه‌ی برایه‌تی کارزان عومه‌ر گۆڵی دوهه‌می بۆ یانه‌ی برایه‌تی تۆمار کرد ، به‌م شێوه‌یه تایمی یه‌که‌م به1-2 له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی برایه‌تی کۆتایی‌پێ‌هات
به‌ڵام له تایمی دوهه‌مدا یاریه‌که ئاستێکی باشتری به خۆیه‌وه بینی ، هه‌ردوو یانه‌که به‌رده‌وام بوون له هێرش‌بردن بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌کتر. له خوله‌کی 52 یاری‌زانی یانه‌ی شێروانه هونه‌ر ئه‌حمه‌د چوارهه‌م گۆڵی یاری‌یه‌که و گۆڵی یه‌کسانی بۆ یانه‌ی شێروانه تۆمارکرد.له خوله‌کی 72 دا یاری‌زان هونه‌ر ئه‌حمه‌د پێنجه‌م گۆڵی یاری‌یه‌که و بردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی شێروانه تۆمار کرد.سه‌رئه‌نجام یاریه‌که به 3-2 له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی شێروانه کۆتایی‌هات
فۆتۆ- ناوبژیوانانی یاریه‌که ، یانه‌ی شێروانه و دیمه‌نی یاری‌یه‌که




هه‌واڵنێری كو‌ردوستان وه‌رزش :هادى ئه‌حمه‌د – كه‌لار- كو‌ردوستان
By burhan
