پێنج ياريگاى تارتانى داخراو له شارى كه‌لار دروست ده‌كرێت
February 26, 2011
رۆژى 13/2 سه‌عات ( 11:30)ده‌قيقه له سه‌رۆكايه‌تى شارةوانى كه‌لار به ئاماده‌بوونى جواد وادى سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لارو فه‌رمانبه‌ران و ژماره‌يه‌ك له بازرگانانى شارى كه‌لارو ده‌وروبه‌رى له زياد كردنیكى ئاشكراد به ياسايى ( 32 ) بانگه‌واز بۆ دروستكردنى پێنج ياريگاى تارتانى داخراو
هه‌واڵنێری كو‌ردوستان وه‌رزش :هادى ئه‌حمه‌د – كه‌لار- كو‌ردوستان
كرا بۆ ماوه‌ى ( 20 ) ساڵ. ياريگاكان له‌م گه‌ڕه‌كانه دروست ده‌كرێت( 1- گه‌ره‌كى سه‌ركه‌وتن ، 2- گه‌رةكى خه‌بات ، 3- گه‌ره‌كى شاره‌وانى ، 4- گه‌ره‌كى كه‌لارى تازة 5- گه‌ڕه‌كى شۆرش ) .بؤ زانيارى زياتر جواد وداى سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاربه كوردستان وه‌رزشى ڕاگه‌يان : ئه‌و ياريگايانه‌ى كه له شارى كه‌لار له زيادكردنێكى ئاشكرا به ياساى ( 32 ) بانگه‌وازى بۆ كرا ئه‌وه تازه‌ترين مۆدێلى ياريگاى تارتانه به هه‌موو مواسه‌فاتيكى باش كه داخراون وه باش‌ترين جۆرى چيمه‌ن و ته‌خليف كرنى ياريگاكان به جۆرێكى زۆر باش كراوه بۆ ماوه‌ى ( 20 )ساڵ دراوه‌ته كرێ له زيادكردنێكى ئاشكرادا بۆ چه‌ند بازرگانێك ده‌رچوو ئه‌و جێگايانه‌ش شوێنه جياجياكانى شارى كه‌لارن و ياريگاكان نزيكن له گه‌ره‌كه‌كانه‌وه به ئه‌وه‌ى لاوان و وه‌رزشكاران سودى لێوه‌ر بگرن. ئێمة له‌م ماوه‌يه‌دا داواكارييه‌كى زۆر هاته لامان بۆ دروستكردنى ياريگاى تارتانى داخراو ئێمه‌ش به باشمان زانی به شێوه‌يه‌كى جوان و مۆدێرن پێنج ياريگا دروست بكرێت و له ماوه‌يه‌كى كه‌مدا ئه‌و ياريگانه ده‌بيته نموونه‌يه‌كى جوانى شارى كه‌لار
فۆتۆ / كاتى بانگه‌واز كردن بۆ ياريگاكان
هه‌واڵنێری كو‌ردوستان وه‌رزش :هادى ئه‌حمه‌د – كه‌لار- كو‌ردوستان
By burhan

