ڕیال مه‌درید هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ی به‌ره‌و پێش نا به‌ره‌و بردنه‌ه‌ی کاسی لالیگه‌ی ئه‌م ساڵ به بردنه‌وه‌ی یاری ئه‌لکلاسیکۆ به ۲ـ۱ له یاریگای برشه‌لۆنه
April 21, 2012
ڕۆنالدۆ بوو به براوه‌ی یاریه‌که کاتێک که گۆڵی دوهه‌می ڕیالی کرد. ڕۆنالدۆی پورتوگالی هه‌تا ئێستا ٤۲ گۆڵی له وه‌رزی لالیگه‌ی ئه‌م ساڵ کردووه و ، هیچ یاریزانێک له مێژووی ئه‌م پێشبڕکێ یه ئه‌وه‌نده گۆڵی نه کردووو
سامی کێدیره گۆڵی یه‌که‌می ڕیالی له خوله‌کی ۱۷ دا کرد له ئه‌نجامی کۆرنالێک و دروست بوونی قه‌ره‌باڵغیه‌ک له به‌رده‌م گۆڵی یانه‌ی به‌رشه
ماورینهۆی فێرکه‌ری ڕیال دیار بوو هه‌ر زوو شێوه‌ی یاری کردنی یانه‌که‌ی دیاری کردبوو هه‌ر له یه‌که‌م خوله‌کی یاری یه‌که به هێرش بردنی به‌رده‌واوم و یاریه‌کی خێرا
هه‌رچه‌نده به‌رشه گۆڵی یه‌کسانی خۆی کرد به‌هۆی یاریزن سانچێز ئه‌لێکسیس له خوله‌کی ۷۰ دا و که‌وتنه ڕێکخستنی خۆیان ، به‌ڵام به‌رده‌وام بوون و ویستی یاریزانانی ڕیال له هێرشبردن ته‌نها ۳ خوله‌کی پێویست بوو و له خوله‌کی ۷۳ دا ڕیال گۆڵی دووهه‌م و براوه‌یی خۆی کرد به‌هۆی ڕۆنادۆوه
به‌م شێوه‌یه و به ئاماده‌بوونی ۹۹۲٥۸ سه‌یرکه‌ر له یاریگای برشه‌لۆنه ئه‌لکلاسیکۆی ئه‌م ساڵ کۆتایی پێ هات و ئه‌نجامی باشی به‌لای ڕیاڵدا ده‌شکێته‌وه و ئێستا حه‌وت خاڵ له‌پێش به‌رشه‌وه‌یه وئه‌م دوو یانه‌یه ته‌نها چوار یاری یان ماوه بیکه‌ن له پێشبڕکێ ی لالیگه‌ی ئه‌م ساڵ
By burhan




