یه‌که‌م جاره له مێژووی وه‌رزشی کوردی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات یانه‌یه‌ک له تۆپی پێ بگاته پێشبڕکێ ی یانه سۆپه‌ر یه‌که‌کان
December 12, 2015 · 0 Comments

یانه‌ی دال کورد ، یانه‌یه‌کی وه‌رزشی تۆپی پێ یه له ساڵی ۲۰۰٤ له شارێکی ووڵاتی سوید به ناوی بورلێنگێ که که‌وتۆته ناوه‌ڕاستی ووڵاته‌که ، له لایه‌ن چه‌ند په‌نابه‌رێکی کورده‌وه دروست کرا . دوو ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌بوون له پێکهێنانی ئه‌م تیپه/یانه‌یه . یه‌که‌میان ئه‌وه بوو که گه‌نجانی کورد له‌و شاره‌یه‌دا کۆ بکه‌نه‌وه و خه‌ریکیان بکه‌ن به چالاکی وه‌رزشی له کاتی به‌تالیان. هۆی دووهه‌م ئه‌وه بوو که ژماره‌ی په‌نا به‌ری کورد له و شاره‌دا له زیاد بووندا بوو ، هه‌وڵێک بوو بۆ ناساندنی کورد به کۆمه‌ڵگای سوید ۰ که ئه‌م کاره هه‌ندێک له گروپه‌کانی تر که پێشتر په‌نابه‌ر بوون کردبویان و به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌ڕۆشت که ئه‌نجام بدات له‌وانه ئهسیریسکه ف ف و سیریانسکه ف س. هه‌موو هیوایه‌ک ڕووی له‌وه بوو که ئیمه‌ی کورد له ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتمان کوردستان بتوانین له ڕێگای وه‌رزشیشه‌وه بتوانین خۆمان ڕێکخه‌ین وه ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌وه بوو که به ڕێگای وه‌رزشه‌وه بتوانین پێناسه‌ی میله‌تی کورد و کیشه سیاسی یه‌که‌ی به کۆمه‌ڵگای سویدی و ئه‌وروپی بکرێت.
ئه‌م هۆیانه وای کرد پشتگیری کوردانی دانیشتوی شاره‌که و ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌م تیپه له پترتر بێت ، ئه مانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا له پله پینجهوه بگه‌نه پله یه‌ک ، که له مێژووی تۆپی پێ ی ووڵاتی سویددا ده‌گمه‌ن بوو ، سه‌رنجی زۆری وه‌رزشوانان و یه‌کێتی تۆپی پێ ی سویدی ڕۆژنامه‌نوسان و هه‌تا که‌ناله تهلهفیزوێنهکانی سوید و ده‌ره‌وه‌ی.
قۆناغی پله یه‌ک گیروگرڤتی خۆی هێنا ، له وانه به‌هێزی یانه‌کانی ئه‌م پێشبڕکێ یه و توانای ئابووری و ڕێکخستنیان . هه‌ندێکیان له یانه کۆنه‌کانی سوید بوون . ئه‌مانه وای کرد یانه‌ی دال کورد نه‌توانێت به‌رده‌وام بێت له هه‌ڵکشان به‌ره‌و لوتکه ! . هه‌تا وه‌رزی وه‌رزشی ۲۰۱٤- ۲۰۱٥ و سه‌ره‌تای پایزی ئه‌م ساڵ ، یانه‌ی دال کورد به ئاواتێکی قۆناغی خۆی گه‌یشت ، ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆ یانه پله سوپه‌ر یه‌که‌کانی سوید . ئێستا ته‌نها یه‌ک ئاوات ماوه یانه‌ی دال کورد ئه‌ویش بڕینی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستایه وههڵکشان به‌ره‌و قۆناغی کۆتایی که (ئهلسڤێنسکا)یه.
من خۆم یه‌کێکم له‌وانه‌ی که هه‌رده‌م ئاگاداری ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لاو تێکۆشانی به‌رده‌وامی ئه‌ندامانی ئه‌م یانه‌یه م که چه‌ند به خۆ لێبووردویهوه توانیان بگه‌نه قۆناغی سوپه‌ر یه‌ک.
ماڵپه‌ری کوردستان وه‌رزش پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له هه‌موو ئه‌ندامانی یانه‌ی دال کورد ده‌کات و هیواداره هه‌ر له پێشکه‌وتندا بێت.
http://dalkurd.se : تێبینی .. بۆ ئاگاداری زیادتر له‌باره‌ی یانه‌ی دال کورد تکایه بڕوانه مالپه‌ری سه‌ره‌کی دال کورد
By burhan
Sorry, comments are closed on this post.