کوردوستان وه‌رزش ماڵپه‌رێکی وه‌رزشی کوردی‌یه. که تیایدا هه‌موو جۆرێک له هه‌واڵه وه‌رزشی‌یه‌کان بڵاوئه‌کاته‌وه .
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2007 دامه‌زراوه له لایه‌ن هه‌ندێک وه‌رزشه‌وانانی دێرین و دۆستانی وه‌رزش که به په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێردرێن! که ساڵانێکی زۆره جێ‌نشین بوون له هه‌ندێک له ووڵاتانی ئه‌وروپا . ئه‌م چه‌ند که‌سه به مه‌به‌ستی خزمه‌ت کردنی وه‌رزش وه بۆ ئاگاداربوون له هه‌واڵه وه‌رزشی‌یه جوراوجۆره‌کان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردوستان ئه‌م ماڵپه‌ره‌یان گیان پێ‌به‌خشی.
له هه‌ندێک له شاره‌کانی کوردوستان هه‌واڵنێری تایبه‌ت به کوردوستان وه‌رزش هه‌یه به‌ره‌و پتر بوون ده‌چێت و ئامانجمان ئه‌وه‌یه له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی کوردوستانی خۆشه‌ویستمان هه‌واڵنێرمان هه‌بێت. به پێویستی ئه‌زانین که بیڵێین که هه‌ر که‌سێک ئه‌یه‌وێت ببێت به په‌یامنێری کوردوستان وه‌رزش به‌خێرهاتنی لێ‌ده‌که‌ین.هه‌موو که‌سێک بۆی هه‌یه ببێت به هه‌واڵنێر له هه‌ر شوێنێک ده‌ژی له ناوه‌و یان ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان.وه به به‌شێکی گرنگی پێشکه‌وتن و به‌رده‌وامی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی ده‌زانین.
هه‌تا کۆتایی مانگی مارس 2009 : 234،195 جار ماڵپه‌ره‌که سه‌یر کراوه وه له‌هه‌مان کاتدا 510 ئه‌ندامی ناونوس کراوی له ماڵپه‌ره‌که‌دا هه‌یه ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و پتر بوون ده‌چێت. ئه‌م ماڵپه‌ره سه‌ر به هیچ لایه‌نێک و گروپێک نی‌یه و نه سورین نه سه‌وزین نه زه‌رد نه هیچ ڕه‌نگێکی تر! ته‌نها ووزه‌یه‌ک که پشتی پێ ببه‌ستین ئه‌و توانا که‌مه‌ی خۆمانه ( ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر ، ئه‌ندامان و هه‌واڵنێره‌کان ) ، وه ئه‌مانه‌وێت به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بین . له هه‌مان کاتدا هاریکاری کردنی هه‌موو لایه‌نه وه‌رزشی‌یه‌کان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان به ئه‌رکێکی خۆمانی ده‌زانین.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێرایی دنیای ته‌کنێکی ئینته‌رنێت دوانه‌که‌وین وه وه‌رزشه‌وانان و دۆستانی وه‌رزشی میلله‌تی کوردمان ئاگادار بن له چالاکی و هه‌واڵی وه‌رزشی له 7 ئه‌پریلی 2009 دوو کاری گرنگمان ئه‌نجام داوه :
یه‌که‌م : تازه کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ری کوردوستان وه‌رزش به تازه‌ترین و مۆدێرنترین ته‌کنێکی دیزاینی ماڵپه‌ر .
دوهه‌م : بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی زۆربه‌ی چالاکی و یاری‌یه گرنگه‌کان هه‌ر له توپی‌پێ‌وه بۆ تۆپی سه‌به‌ته و بایسکل و مه‌له‌وانی و تێنسی سه‌رمێز و زه‌وی و باله و پێشبڕکێکانی گوره‌پان و مه‌یدان و کاراتێ و تایکواندۆ و بۆکسێن و تۆپی ده‌ست و هتد..
ئێمه ئاگادارین که بڵاوکردنه‌و‌ی ڕاسته‌و خۆی چالاکی‌یه وه‌رزشیه‌کان به نرخێکی گران ده‌درێت به سه‌یرکه‌ر له که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن و ماڵپه‌ڕه تایبه‌تیه‌کانی فروشتنی هه‌وال و چالاکی‌یه‌کانی وه‌رزشی ، به‌ڵام ئێمه لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌م خه‌رجی‌یانه‌مان خستوه‌ته ئه‌ستۆی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که توانای مادیمان ئه‌گه‌ر به‌شی خۆمان و ماڵ‌و‌منداڵمان بکات!.
ته‌نها هۆیه‌ک که پالمان پێوه ده‌نێت ئه‌وه‌یه که ڕێزی وه‌رزش زۆر به‌رزه لامان وه هه‌وڵدان له‌م باره‌یه‌وه به‌کارێکی باشی ده‌زانین بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنێک له که‌لێنه‌کانی دنیای میدیای وه‌رزش .
ئومێده‌وارین که سه‌رکه‌وتووبین .
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کوردوستان وه‌رزش
( ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی ، بورهان حسێن وه هوشیار مه‌حمود سابیر).
تێبینی : ئه‌ته‌وێت هاریکاری بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ره به‌رده‌وام‌بێت و پێشه‌کی بێت بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵی وه‌رزشی : ببه به ( ئه‌ندام یان هه‌واڵنێر ) ، یان پشتگیری بکه به بڵاوکردنه‌وه‌ی رێکلام له ماڵپه‌ره‌که ، هه‌موو داهاتێک ته‌رخان ده‌کرێت بۆ پێشخستنی ماڵپه‌ری کوردوستان وه‌رزش.
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
Burhan Hussain 2009-04-05