| پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان له پاڵه‌وانێتی ڤیڤا |
|
|
|
| نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی | |||
| دووشەممە, 25 ئایار 2009 20:28 | |||
|
پێکهاته‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان بۆ به‌شداریکردن له پاڵه‌وانێتی ڤیڤا که له ئیتاڵیا ئه‌نجامده‌درێت، دیاری‌کرا. به سایتی (ئه‌سوات عێراق)ی راگه‌یاند: " ئێواره‌ی شه‌ممه ستافی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له هه‌ولێر، پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیان ده‌ستنیشان كرد، بۆ به‌شداریکردن له پاڵه‌وانیه‌تی ڤیڤا ده‌كات له وڵاتی ئیتاڵیا". له‌لایه‌كی دیكه‌وه سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌لام حوسێن به (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی راگه‌یاند: "به فه‌رمی داوامان له یانه‌كانی هه‌ولێر‌و دهۆك کردبو یاریزانی ئاست به‌رزمان بۆ بنێرن، به‌ڵام وادیاره به هۆی به‌شدارییكردنیان له خولی یانه نایابه‌كانی عێراق، ئه‌و دو یانه‌یه ئاماده‌نین رێگه به یاریزانه‌كانیان بده‌ن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان یاری بكه‌ن". جێی ئاماژه‌یه له پاڵه‌وانیه‌تیی سێیه‌می ڤیڤادا، كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه بێ وڵاته‌كانه‌و له شاری میلانۆی ئیتاڵی له 22 تا 27ی حوزه‌یرانی داهاتو ئه‌نجام ده‌رێت، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له گروپی یه‌كه‌مدایه شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی هه‌رێمی پادانیا‌و هه‌رێمی ئۆكتاینا یاری ده‌كات. هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بۆ جاری چواره‌مه پێكده‌هێنرێت، جاری یه‌كه‌م له ساڵی 2005 بۆ سازدانی چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه له وڵاتی كۆریای باشور تیپه‌كه ئاماده‌كرا و له‌لایه‌ن راهێنه‌ر عه‌بدوڵڵا مه‌حمود سه‌رپه‌رشتی كرا، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا تیپه‌كه سه‌ردانی كۆریای باشوری كرد. ئه‌م هه‌واڵه له مه‌ڵپه‌ڕی سبه‌ی وه‌رگیراوه
بۆچوونه‌کان (1)
![]() بۆچوونێک بنوسه
|
|||
| دواهەمین نوێکراوە ( هەینی, 05 حوزەیران 2009 22:17 ) |
چوونه‌ژووره‌وه
: كۆی سه‌ردانه‌كان
.
دواین هه‌واڵ
-
ئه‌نجامی یاریه‌كانی پالاوتنی یورۆی ٢٠١٢
ئه‌مرۆ یاریه‌كانی پالاوتنی یورۆی ٢٠١٢ ده‌ستی پیكرد كه به نیازه له هاوینی سا...
-
ماسكیرانۆ گه‌یشته به‌رشلونه
یاریزان و كاپتنی هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین خافێر ماسكیرانۆ یانه‌ی لیڤه‌ر...
-
كۆجی دوای ماموستا هوشیار كه‌مال ڕه‌شید
...
-
ئیبراهیوفیج گه‌رایه‌وه یاریگای سانسیرۆ
زه‌لاتان ئیبراهیوفیجی هیرشبه‌ری سویدی و یانه‌ی به‌رشلونه‌ی ئیسپنانی گه‌ی...



















