| حیزب و دهستهڵات کار بۆ خزمهتی خۆیان دهکهن نهك ؟ |
| نسوارەوە لەلایەن ئهنوهر خراجیانی | |||
| پێنج شەممە, 16 نیسان 2009 20:47 | |||
|
هەموو هیوام دروستبوونى ڕێکخراوێکى تایبەت بە ڕاگەیاندنکارانى وەرزشى کوردستان بوو، تا بتوانێت داکۆکى بکات لە مافە مرۆیى و پیشەییەکانیان، پاش ماندوبونێکى زۆر بە ئاوات گەیشتم، کارگەیشتە ئەوەى خوم بومە سکرتیرى گەر چى لەسەرەتادا بڕیاریشم دابوو ئەو پۆستە وەرنەگرم، بەڵام دواجار گۆڕانکارییەکان و داواکارییەکانى برادەران بەهێزتربوون و یەکیان گرتەوە لەگەڵ ئاوات و ئامانجەکانى خۆم، بە شایەدى گشت ڕاگەیاندنکارانى وەرزشى (دۆستان و نەیاران) سەردەمى سکرتیرى من و بونى چەند کادرێکى چالاک لەدەستەى بەڕێوەبردن و هاوکارى ڕاستەوخۆى ڕاگەیاندنکارانێکى چالاک لەدەرەوەى دەستەکە، سەردەمى زێڕینى کۆمەڵەى ڕۆژنامەنووسان بوو، چونکە ئێمە خۆمان کۆمەڵەکەمان دامەزراند و دەشمانزانى بۆچى و لە پێناوى چیدا و بۆ چ ئامانجێک دامانمەزراندووە، بەتایبەتى کارەکانمان دور بوون لە ناوچەگەرێتى و حیزبچێتى و بەگشتى لەبەرژەوەندى ڕاگەیاندنکاراندابوو، بەڵام زۆر بەداخەوە ئەم سەردەمە زێڕینە پڕ دەستکەوت و کەم خایەن بوو، بەهۆى ئەوەى خەڵکانێک لەناو سەندیکا و تەنانەت لەناو ڕاگەیاندنکارانى وەرزشیشدا، پێیان پەسەند و هەرس نابێت دەستکەوتێک لە کوردستان بەدیبێت بۆ توێژێکى دیاریکراو دور لە ناوى خۆیان و ناوى حیزب، کەوتنە پلانگێران بە ئاشکرا و نهێنى بۆ تێکدانى کۆمەڵەکە و دامەزراندنى ڕێکخراوێکى تر لەبرى، ئێمەش لەدەستەى بەڕێوەبردنى کۆمەڵە لەپێناو ئامانجە باڵاکانى ڕاگەیاندنکارانى وەرزشى کوردستان کارەکانمان هەڵپەستاند (واتە گشت کارەکانمان ڕاگرت)، بۆ ئەوەى سەندیکا نەتوانێت لە گەورەیى و قورسایى ئەم توێژە کەم بکاتەوە و ئەو دەستکەوتانەى بەدیهاتوون لەناویان بەرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ گۆرانکارییەک لەبەرژەوەندى ڕاگەیاندنکاران لە ئارادا نییە، هەندێک ڕاگەیاندنکار بە مەبەست یان نەزانین لەبرى ئەوەى پشتیوانى لە کۆمەڵە و ئامانجە باڵاکان بکەن کەوتوونەتە دژایەتیکردنى، بۆیە لێرەدا من هەستدەکەم کە جارێ کوردستان زۆرى ماوە دور لە فەزاى حیزب و بەرژەوەندیچییەکان کارى سەربەخۆ و ئازاد بەرهەم بهێنێت، من لێرەدا بەفەرمى وازهێنانى خۆم ڕادەگەیەنم لە پۆستى سکرتێرى کۆمەڵەى ڕۆژنامەنووسانى وەرزشى کوردستان، سووپاسى زۆرى گشت ئەو هاوڕێ و هاوکارانەدەکەم کە بەیەکەوە توانیمان ئەو دەستکەوتانە بەدەستبێنین، داواى لێبوردنیش لەهەر ڕاگەیاندنکارێکیش دەکەم واهەست بکات بەمەبەست کەمتەرخەم بووبین لەگەڵیدا یان بەهەر هۆیەک دڵى لێمان زویر بوبێت، سەربەرزى و نەمرى بۆ گشت ئەو ڕاگەیاندنکارە وەرزشییانەى لەگەڵ ڕاستیدان و خزمەت بەرنامەیانە، مێژووش بەزەیى نایەتەوە بەوکەسانەى دژى بەرژەوەندییە باڵاکانى ئەم توێژە کاریان کردبێت، گەرچى ئێستا لە پاڵ شاخى حیزب و قەڵغانى بەرژەوەندییە تایبەتییەکان خۆیان مات دابێت. بۆچوونهکان (0)
![]() بۆچوونێک بنوسه
|
|||
| دواهەمین نوێکراوە ( هەینی, 17 نیسان 2009 14:07 ) |
تۆپی پێ
نوێترین وتار
چوونهژوورهوه
: كۆی سهردانهكان
.
دواین ههواڵ
-
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ راهێنهری بهرشلونه ڕاهێنهرێکی بچوکه
داوی ئهوهی کاپتن و هێرشبهری ههلنژاردهی سوید زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یانهی...
-
تیروپشكی جامپیونس لیگ
ئهمرۆ له بارهگای یهكیتی تۆپی پی ئهوروپا و به ئامادهبوونی میشل پلاتینی و ...
-
بهرازیل و ئهرژهنتن له یاریهكی دۆستانه
یهكێتی تۆپی پی بهڕزایل ئاشرایكرد كه ڕۆژی ١٧ ی نوڤمبهر ههلبژاردهی وولاته...
-
ماسكیرانۆ گهیشته بهرشلونه
یاریزان و كاپتنی ههلبژاردهی ئهرژهنتین خافێر ماسكیرانۆ یانهی لیڤهر...






















