|
بالاك ناوی له لیستی هه‌لبژارده‌ی ئه‌لمانیا نه‌ماوه |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
شەممە, 28 ئاب 2010 19:41 |
|
كاپتن و یاری‌زانی پێشووی هه‌لبژارده‌ی ئه‌لمانیا مایكل بالاك له ئێستادا ناوی له لیستی هه‌لبژارده‌ی وولاته‌كه‌ی نه‌ماوه به گوێره‌ی ووته‌كانی یواكیم لۆفی ڕاهێنه‌ری |
|
دواهەمین نوێکراوە ( هەینی, 03 ئەیلول 2010 19:18 )
|
|
|
شێلسی نۆ خال و ١٤ گۆلی هه‌یه به سێ یاری |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
شەممە, 28 ئاب 2010 18:32 |
|
 هه‌فته‌ی سێهه‌می خولی پرایمێرلیگ ئه‌مڕۆ پینج یاری ئه‌نجامدا سه‌ره‌تا یانه‌ی شێلسی خاوه‌ن نازناوی وه‌رزی ڕابردوو توانی له‌سه‌ر یاریگای خۆی به دوو گۆل بی به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ستۆك به‌رێته‌وه و ببێته خاوه‌ن نۆ خال به سێ یاری له هه‌روه‌ها ١٤ گۆلی تۆماركردووه و هیج گۆلی لێ نه‌كراوه ، ئه‌رسنال به زه‌حمه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له یانه‌ی بلاكبۆرنی برده‌وه به ٢ گۆ به‌رامبه‌ر گۆلێك ، یانه‌ی ووسیت هات سێهه‌م دۆڕاندنی تۆماركرد ، ئه‌نجامی یاریه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه بوو ، ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی Blackburn - Arsenal 1-2 Chelsea - Stoke 2-0 Man United - West Ham 3-0 Tottenham - Wigan 0-1 Wolverhampto- Newcastle 1-1 |
|
دواهەمین نوێکراوە ( هەینی, 03 ئەیلول 2010 19:17 )
|
|
ئیبراهیوڤیج ناوی له لیستی یاریزانه‌كان نیه |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
شەممە, 28 ئاب 2010 16:59 |
|
 كاپتن و هێرشبه‌ری سویدی و یانه‌ی به‌رشلونه‌ی ئیسپانی زه‌لاتان ئیبراهیوڤیج ناوی له یستی یاریزانه‌كانی به‌رشلونه نیه له جه‌وه‌له‌ی یه‌كه‌می خولی لایگا كه یانه‌ی ناوبراو ڕۆژی یه‌ك شه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ڕاسینگ سانتاندر ده‌بیته‌وه ، له لایه‌كی ڕاهێنه‌ری به‌رشلونه گواردیولا له جاوپێكه‌وتنیكی ڕۆژنامه‌ونیدا باسی له‌وه‌كرد كه ئیبراهیوڤیج به‌رده‌وام له ڕێكه‌وتندایه بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی میلانی ئیتالیا ، جیی ئاماژه‌یه ئیبراهیوڤیج تا ئیستا نازانیت ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی مه‌به‌ستی جیه له دوور خستنه‌وه‌ی له یانه‌ی به‌رشلونه ، به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی سوید ئیبراهیوڤیج له‌وه‌ناكات له‌م وه‌رزه‌دا له یانه‌ی به‌رشلونه بمێنیته‌وه و باشتر وایه بگه‌ڕێته‌وه ئیتالیا .ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی |
|
دواهەمین نوێکراوە ( هەینی, 03 ئەیلول 2010 19:16 )
|
|
سزادانی یاری‌زانێكی ئێرانی به هۆی به‌رۆژوو نه‌بوونه‌وه |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن بورهان حسێن ئه‌فه‌نی
|
|
چوار شەممە, 25 ئاب 2010 21:47 |
|
 یاری‌زانی تۆپی‌پێ‌ی ئێرانی " عه‌لی كه‌ریمی " سزای 40000 دۆلار ده‌درێت له لایه‌ن یانه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌ڕۆژوو نه‌بووه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا |
|
دواهەمین نوێکراوە ( پێنج شەممە, 26 ئاب 2010 22:38 )
|
|
هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی پرایمێرلیگ |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
شەممە, 14 ئاب 2010 18:43 |
|

له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كانی خولی پرایمێرلیگ بۆ وه‌رزی ٢٠١٠ – ٢٠١١ ئه‌مڕۆ هه‌شت یاری ئه‌نجامدار و یانه‌ی شێلسی خاوه‌ن نازناوی وه‌رزی ڕابردوو له یاریگای خۆی میوادارێتی یانه‌ی وویج برومیج كرد و له ئه‌نجامدا توانی به شه‌ش گۆل بی به‌رامبه‌ر یاریه‌كه به‌ریته‌وه و دروگبا سێ هۆل و مه‌لوردا دوو گۆل و لامپار گۆلیك ، ئه‌نجامی یاریه‌كان به‌م شێوه‌یه بوو .ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی Aston Villa3-0West Ham |
|
دواهەمین نوێکراوە ( شەممە, 28 ئاب 2010 18:45 )
|
|
ئه‌یسی میلان داخوازه ئیبراهیوفیج وه‌ربگرێت بۆ وه‌رزێك |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
شەممە, 14 ئاب 2010 17:48 |
|
 كاپین و هیرشبه‌ری سویدی زه‌لاتان ئیبراهیوفج كه له ئێستادا یاری‌زانی یانه‌ی به‌رشلونه‌ی ئیسپانیه نایه‌وێت له یانه‌ی به‌رشلونه دوربكه‌ویته‌وه له‌م وه‌رزه‌دا له كاتێكدا یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتالی به نیازه بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك بهینێته ڕیزی یانه‌كه‌یه‌وه به‌لام ئیبراهیوفیج رازنی نیه به گواستنه‌وه‌ی بۆ ئیتالیا له لایه‌كی تر یانه‌ی مان ستی ئینگلیزی كه را‌ێنه‌ره‌كه‌ی مانشیلی ئیتالیه و ماوه‌ی دوو سا؛ ڕاهێنه‌ری ئیبراهیوفیج بوو داخوازه كه بتوانێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ل بكه‌ن ، جێی ئاماژه‌یه یانه‌ی به‌رشلونه له‌م وه‌رزه‌دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ل یاری‌زانی هه‌لبژارده‌ی ئیسپانی داڤید ڤیا موركردووه و له‌وه‌ده‌كات له‌م وه‌رزه ئیبراهیوفیج زۆربه‌ی یاری یه‌ده‌گ بیت .ئه‌نوه‌ر ه‌راجیانی |
|
دواهەمین نوێکراوە ( هەینی, 03 ئەیلول 2010 19:16 )
|
|
ئیسپانیا به‌رده‌وام پیشه‌نگی هه‌لبژاردنه‌كانی جیهانه له تۆپی پێ |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
پێنج شەممە, 12 ئاب 2010 20:18 |
|
 ئه‌مڕۆ یه‌كیتی تۆپی پێ جیهان فیفا له باره‌گای خۆی هه‌لسا به‌ده‌ست نیشانكردنی باشترین هه‌لبراده له جیهان به گوێره‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه له ڕابردوو و ئێستادا به‌ده‌ستینا هێناوه ئاشكرایه هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا دوای به‌ده‌ست هێنانی جامی یورۆی ٢٠٠٨ تائیستا به‌رده‌وم له‌م له پێشه‌نگه و تاونشیان ئه‌و نازناوه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و جامی جیهانی ٢٠١٠ به‌رزبكه‌نه‌وه كه بۆیه‌كه‌م جار بوون به خاوه‌ن ئه‌و نازناوه ، جێی باسه هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا و فه‌ره‌نسا له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌هه‌می ڕیزبه‌ندن .ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی |
|
دواهەمین نوێکراوە ( هەینی, 03 ئەیلول 2010 19:16 )
|
|
خوێندنەوەیەک بۆ گۆڵچیەکانی مۆندیالى 2010 |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
هەینی, 06 ئاب 2010 22:09 |
|
 
دیار کمال چەرمەگا - کورتەیەک لەسەر مێژووی مۆندیال : لای هەمووان ئاشکرایە کە خولى جامی جیهانی یەکێکە لە گەورەترین خولەکانی جیهان کە هەر چوار ساڵ جارێک یەکێتى تۆپی پێی جیهان (فیفا) سازی دەکات ، لەساڵى (1930)ەوە تاکو ئێستا بەسەرکەوتووى گشت خولەکان بەڕێوە چووە ، تەنها ساڵانى (1942-1946) نەبێت کەلەبەر هۆکارى جەنگی جیهانى دووەم ئەم دوو خولە دواخرا. لەناو ئەم تیپە بەشداربووانەدا و بەتایبەتی لەناو ئەو (11) یاریزانەى کە لەگۆرەپاندا یاری دەکەن یاریزانێک هەیە کە پێگەیەکی زۆر دیار و هەستیاری هەیە لەناو یاریدا و ئەرکی سەرەکی ئەوەیە کە نەهێڵێت تۆپ بچێتە ناو گۆڵی تیپەکەى وە تاکە یاریزانە کە یاساى تۆپی پێ ڕێی پێدا لەساڵى (1871) تۆپ بەدەستەکانى بگرێتەوە ئەویش (گۆڵچی) یان (گۆڵپارێز)ە ، ئەم ساڵ لەجامی جیهانی 2010 ى باشورى ئەفریقا ( 32 ) هەڵبژاردە بەشداریان تێدا کرد ، بەپێویستم زانی ئەم خوێندنەوەیە بخەمە بەردیدی خوێنەرانی وەرزشی بە هیوام سوودی هەبێت. - مێژوویەکی کورتی باشترین گۆڵچیەکانى جیهان : ئەگەر ئاوڕێک بۆ مێژووى گۆڵچیەکانى جیهان بدەینەوە لە گشت جامە جیهانیەکان ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ کە لەهەر مۆندیالێک گۆڵچیەک یان چەند گۆڵچیەک هەبوون بەکارامەیی و لێهاتووى جەستەییان گشت جیهانیان سەرسام کردووە و چەند ساڵێکى زۆریش توانیویانە پارێزگاری لە ئاستی خۆیان بکەن . بۆ نمونە: - لەساڵى (1954) گۆڵچی یۆغسلافی (فلادیمێر بیارا) لەناو یاریگا کاتێ هەڵسوکەوتی بەتۆپ دەکرد نمایشی سەیری ئەنجامدەدا چونکە شارەزای هەبوو لەسەماى بالیە بۆیە کاتێ تۆپێکی لەئاستێکی بەرز ئاراستە بکرایە بەشێوەیەکی هونەرى زۆر سەرنج ڕاکێش بەرەو ئاراستەى تۆپەکە خۆی هەڵدەدا و دەیگرتەوە . - گۆڵچی ڕوسی (یاشین ) کە لە ساڵی (1954) بووە گۆڵچی وڵاتەکەى وە لەژیانیدا (150) لێدانی سزا‌و (207) لێدانی راستەوخۆی گەراندۆتەوە بۆیە نازناوی (پڵنگی رەشی) پێبەخشرا . - گۆڵچی ئەڵمانى (شوماخەر) لەگەڵ هەڵبژاردەکەى تاساڵى (1986) باشترین ئاستی پیشانداو توانی خزمەتی تیپەکەى بکات. - گۆڵچی هۆڵەندی (ڤان برۆکلن) تاساڵی (1990) لەگەڵ هەڵبژاردەکەى بە ئاستێکی بەرز پارێزەرى لەگۆڵی تیپەکەى کرد. - گۆڵچی ئینگلیزی (واڵتر شیلتۆن) لەساڵى (1982-1990) توانی (17) یاری ئەنجامبدا لەنێوان ئەم ساڵانەدا ئاستێکی بەرزی پیشاندا و نازناوى باشترین گۆڵچی پێبەخشرا لەجامی جیهانی (1986) . - لە جامی جیهانی (1990) گۆڵچی ئیتاڵى (زینگا) توانی ژمارەى پێوانەی بشکێنێت کاتێ (517) خولەک گۆڵی لێنەکرا . - هەر لە مۆندیالی (1990) گۆڵچی هەڵبژاردەى کۆڵۆمبیا (هیگیتا) هەموو جیهانى سەرسام کرد کاتێ دەهاتە دەرەوەى هێڵی سزا‌و وەک یاریزان هەڵسوکەوتووى دەکرد. - گۆڵچی دانیمارکی (پیتەر شمایکڵ) خاوەنی چەندین نازناوبوو لەسەر ئاستی ئەوروپا کەدیاریترینیان نازناوی باشترین گۆڵچی ئەوروپا بوو لەساڵی ( 1992) پێی بەخشرا . - لە مۆندیالی (1994) گۆڵچی سویدی (تۆماس راڤیلی) چاوی کامیراکانى بۆخۆی راکێشا کاتێ هەڵسوکەوتی کۆمیدی لەگەڵ وێنەگران ئەنجامدەدا یان لەگەڵ یاریزانانی بەرامبەری . - لەجامی جیهانی (1998) گۆڵچی هەڵبژاردەى پاراگوای (تیشیلاڤێرت) توانی جیهان سەرسام بکات بەو لێدانە راستەوخۆیانەى کە جێبەجێ دەکرد. - لەم ساڵانەى دواییدا و لەجامی جیهانی (2002) گۆڵچی هەڵبژاردەى ئەڵمانیا (ئۆلیڤەر کان ) نازناوى باشترین گۆڵچی پێبەخشرا . - لەمۆندیالى (2006) گۆڵچی ئیتاڵى (جیانلویجی بوفۆن) نازناوی باشترین گۆڵچی وەرگرت کە بەخەڵاتی (یاشین) ناودەبرێ . - گۆڵچیەکانی مۆندیالی 2010 و تۆپی جابولانی : پێش دەستپێکردنی مۆندیال زۆربەی گۆڵچیەکان رایانگەیاند تۆپی جابولانی کە لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداسی ئەڵمانیەوە بە شێواز‌و تەکنیکی تازە دروستکراوە جێگەى مەترسیانەو هەموویان گلەیان ئاراستەی فیفا کرد کە ڕێی داوە ئەمجۆرە تۆپە لەمۆندیالدا یاری پێبکرێت (سیزاری بەرازیلی ، کاسیاسی ئیسپانی ، رۆمێرۆی ئەرجەنتینی ، دیڤد جەیمسی ئینگلیزی ، بۆفۆنی ئیتالی ، زۆربەى گەڵچیەکانی تر.....) بەتوندی دژی بەکارهێنانى ئەم تۆپە وەستان گوایە ئەم تۆپە کاتێ بەرەو گۆڵ دێت ئاراستەی زوو دەگۆرێت ، یان کاتێ تۆپ لەئاستَکی بەرز دەبێت زوو بەرەو خوارەوە دێت . ...ئەمەش کاریگەرى هەبوو لەسەر لایەنی دەروونی هەموو گۆڵچیەکان . - هەڵەی گۆڵچیەکان و کاردانەوەی لەسەر ئەنجامی تیپەکانیان: • لەیاری نێوان هەڵبژاردەى (ئینگلتەراو ئەمەریکا) (رۆبرت گرین)ی ئینگلیزی نەیتوانی تۆپێکی خشۆک بگرێتەوە کە لە دووری (40 هەنگاو)ەوە ئاراستەی کرا ، تۆپ لەنێو دەستەکانیەوە چووە ناو گۆڵی تیپکەی دواتر ئینگلتەرا زۆر بەئەستەم گۆڵی بەرامبەریان کردەوە . • لەیاری نێوان هەڵبژاردەى (جەزائیر و سلۆڤینیا) گۆڵچی جەزائیری (شاوشی) بەهەڵە بەرەو ئاراستەی تۆپ رۆیشت و گۆڵی لێ‌کرا . • لەیاری نێوان هەڵبژاردەى (نێجیریا و یۆنان) گۆڵچی نێجیری (ئەنیاما) لەدەرەوەى هێڵی سزا تۆپێکی ئاراستە کرا نەیتوانی بیگرێتەوەو بەهەڵە تۆپی خستەر بەردەم هێرشبەرانی یۆنان و گۆڵیان تۆمار کرد، لەئەنجامدا دۆران . • لەیاری نێوان هەڵبژاردەی (دانیمارک و هەڵبژاردەى یابان) گۆڵچی دانیمارک (سورنس) بەرپرس بوو لەدۆڕاندنی تیپەکەى کاتێ لەدورى (37م ) تۆپێکی ئاراستەکرا لەبەر ئەوەى ڕاوەستانى لەناو گۆڵ هەڵەبوو ، بووە هۆى گۆلڕ هەروەها چەندجارێک تۆپ لەدەستی کەوتە خوارەوە کە هەمووى بووە مایەی دروستبوونی مەترسی لەسەر تیپەکەى. • لەیاری خولى شازدە کە لەنێوان هەڵبژاردەى (ئۆرۆگواى و کۆریای باشور) ئەنجامدرا گۆڵچی کۆریای باشور (میونج ) بەرپرس بوو لەگۆڵی یەکەم کاتێ یاریزانى باڵی لای راستی گۆڵچی تۆپێکی ئاراستەی ناو هێڵى (6 هەنگاو) کرد گۆڵچی کۆریای باشوور خۆى هەڵداو تۆپەکە لەبن دەستی تێپەری و یاری‌زانی هێرشبەری ئۆرگوای بە ئاسانی گۆڵی کرد . • لەیاری نێوان (هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و هەڵبژاردەى و ئەڵمانیا) گۆڵچی ئەرجەنتینی (رۆمێرۆ) جگە لەوەى نەیتوانی رۆڵی سەرکردەیی ببینێ لە رێنمای کردن و هاندانی یاریزانانی تیپەکەى ، چەند هەڵەیەکی گەورەشی کرد ، وەک ئەو هەڵەیەی کە لە خولى یەکەمی یاریەکە ئەنجامی دا کاتێ نەیتوانی بێتە دەرەوەی شەش هەنگاوی گۆڵ و تۆپەکە لەمەترسی دوور بخاتەوەو لەسەرەتای یاریەکەدا گۆڵیان لێ‌کرا. • لەیاری نێوان هەڵبژاردەی (غانا وئۆرۆگوای ) گۆڵچی ئۆرۆگوای (فرناندو موسلیرا) نەیتوانی تۆپێک بگەڕێنێتەوە کاتێ لەدووی (40 هەنگاو)ەوە ئاراستەی کرا. • لەیاری نێوان هەڵبژاردەی (بەرازیل و هۆڵەندا) گۆڵچی بەرازیلی (سیزار) هەڵەیەکی زۆر گەورەى ئەنجام دا کاتێ تۆپێک لەدەرەوەى هێڵی سزا‌و لای چەپی خۆی ئاراستەى کرا بۆ سەر خاڵی سزا ، سیزار لە هاتنە دەرەوەکەیدا سەرکەوتوو نەبوو جگە لەوەى نەیتوانی بەدەستەکانی تۆپ دووربخاتەوە ، خۆشی دا بەیاریزانی هێڵی بەرگری تیپەکەیدا ، بەمەش گۆڵی لێ‌کرا و ئاستی تیپەکەشی بەرەو هەڵدێر برد. • لەیاری نێوان هەڵبژاردەى (هۆڵەندا و ئۆرۆگوای) گۆڵچی هۆڵەندا (مارتن) لەناوەراستی گۆڵ بەهەڵە خۆى بۆتۆپێک هەڵدا و نەیتوانی بیگەرێنێتەوە . • لەیاری نێوان هەڵبژاردەى (ئەڵمانیا و هەڵبژاردەى ئۆرۆگواى ) گۆڵچی ئۆرۆگواى (فرناندو موسلیرا) تۆپێکی بەهەڵە گەراندەوەو خستیە بەردەم یاری‌زانی هێرشبەرى ئەڵمانی و ئەویش سوودی لەتۆپەکە وەرگرتوو گۆڵی تۆمارکرد.
- باشترین گۆڵچیەکان کێبوون؟ فیفا چەند گۆڵچیەکی دەستنیشان کرد وەک باشترین گۆڵچی لە خولى یەکەم لەمانەش : گۆڵچی جەزائیری (مبولحی) کە گۆڵچی یەدەگ بوو لە دوویاری باشترین ئاستی پیشاندا بەرامبەر هەڵبژرادەکانی (ئینگلتەرا و ئەمەریکا) ، دواتر گۆڵچی پرتوگال (ئیدوارد) کە بەباشترین شێوە پارێزەرى گۆڵەکەی کرد هەروەها و گۆڵچی سویسری (بانجالیو) کە سەرنجی گشت راهێنەرانی راکێشا ، وە گۆڵچی نیجیری (ئەنیاما ) کە دووجار خەڵاتی (پیاوی یاری) وەرگرت ، وە گۆڵچی ئەمەریکی (هاوارد) کە کارامەییەکی بەرزی هەبوو، ئەمانە وەک سەرەتا بە دیاری ترین گۆڵچیەکان دەستنیشانکران . - خراپترین گۆڵچیەکانی مۆندیالی 2010 کێبوون؟ بەگوێرەى ریزبەندی فیفا ، گۆڵچی هەڵبژرادەی کۆریای باشوور (میونج جیل کیم) بە خراپترین گۆڵچی دانرا دواى ئەوەى دوانزە گۆڵی لێ‌کرا کە بە زۆرترین ژمارەی گۆڵ دادەنرێ ، دواتر گۆڵچی ئەفریقای باشوور (ئیتومولینج کونی) بەدووەم خراپترین گۆڵچی دانرا کاتێَ کارتی سوورى وەرگرت ، وە هەردوو گۆڵچی (شاوشی جەزائیری و گرینی ئینگلیزی ) بە پلەی سێەم هاتن چونکە زۆر بەئاسانی گۆڵیان لێ‌کرا. هەروەها گۆڵچی ئیتاڵی (بوفۆن) بە کەمترین بەشداری کردنی گۆڵچیەکانی مۆندیال دانرا. - کام گۆڵچی ترسناکترین و قورسترین تۆپی گەراندۆتەوە؟ گۆڵچی کۆریای باکوور (ری میونج) بەپلەی یەکەم هات کە زۆرترین تۆپی گەراندۆتەوە کە ژمارەیان دەگاتە (21) تۆپ ، دواى ئەو گۆڵچی نێجیری (ئەنیاما) بەپلەی دووەم دێت بە گەراندنەوەى (20) تۆپی زۆر قورس ، دواى ئەو گۆڵچی ئەڵمانى (مانویل) بەگەراندنەوە (18) تۆپ بەپلەی سێیەم دێت ، دواتر گۆڵچی ئۆرۆگوای (فرنادنو موسلیرا) بە پلەى چوارەم دێت بەگەراندنەوەى (15) تۆپ ، دوای ئەو گۆڵچی هۆڵەندی (مارتن) بەگەراندنەوەى (13) تۆپ بەپلەی چوارەم دێت وە گۆڵچی ئیسپانی (کاسیاس) بەپلەی پێنجەم هات بەگەراندنەوەى (10) تۆپ . - هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ گۆڵچیەکان : بێگومان ناتوانین بەراوود لەنێوان گۆڵچیەکانی رابردوو ئێستا بکەین چونکە کات و شوێن و ڕێگاکانی مەشقکردنی سەردەمی ئێستا جیاوازە لە رابردوو جگە لەوەى هەر گۆڵچیەک خاسیەت و تایبەتمەندی خۆی هەیە بەڵام وەکو زۆربەی شارەزایانی وەرزشی ئاماژەیان بەوەداوە کە هەرگیز ناتوانرێ هاوشێوەی گۆڵچیە ئاست بەرزەکانی پێشوو لەناو یاریگاکانی ئێستادا ببینرێ ، وە ڕایەکی تر هەیە دەڵێن تۆپی پێی ئێستا خێراتر‌و پێشکەوتووتر بووە لە رووی یاریکردن و مەشقکردنەوە لەبەرئەوە بۆچونیان وایە کە توانای گۆڵچی کەمترە بە بەراورد لەگەڵ تەکتیک و تەکنیکی نوێی ئەمڕۆ . بەشێَوەیەکی گشتی گۆڵچیەکانی مۆندیالی 2010 هەڵەی زۆریان ئەنجامدا ، تەنانەت (کاسیاسی) گۆڵچی هەڵبژاردەى ئیسپانیا کە بەباشترین گۆڵچی دەستنیشانکرا ، ئەویش هەڵەى گەورەى ئەنجامدا بۆ نمونە لەیاری نێوان هەڵبژاردەى (پرتوگال و ئیسپانیا) کاتێ یاری‌زانی پرتوگالی (رۆناڵدۆ) لەدوورى (35 هەنگاو)ەوە تۆپێکی جێگیری ئاراستەی کاسیاس کرد کاسیاس زۆر بەهەڵە هەوڵى گرتنەوەى تۆپی دا‌و لەناو دەستەکانی تۆپ هاتە دەرەوەو بووە هۆى دروستبوونی مەترسی لەناو شەش هەنگاوی گۆڵ دواتر لەلایەن یاریزانانی بەرگری بە زەحمەت تۆپەکە دوور خرایەوە ، راستە هەموو یاریزانێک هەڵە دەکات بەڵام هەڵەی گۆڵچی باجەکەى گەورەیە لەسەر تیپ ، زۆر جار ئەنجامی زۆر قورسی لێدەکەوێتەوە لەسەر تیپ ، وە هەڵەى گۆڵچی زۆر دیار‌و بەرچاوە و زیاتر دەکەوێتە بەرچاوی راگەیاندن . تاچەند ئێمە دەتوانین سوود لە هەڵەو کارە باشەکانى گۆڵچیەکانى مۆندیالی 2010 وەربگرین؟ من پێشنیار دەکەم کە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان پسپۆرێک لەبوارى مەشقی گۆڵچی دەستنیشان بکات ، کە لەشێوەى وانەیەک هەڵەى گۆڵچیەکان و کارە باشەکانیان پیشانی راهێنەرانی گۆڵچی وگۆڵچیەکانی یانەکانی کوردستان بدات ، هەڵسوکەتەکانی گۆڵچی شیبکاتەوە بۆیان لەڕووی راوەستان لەناو گۆڵ و جموجۆڵ لەناویاریگا و چۆنێتی گەراندنەوەى تۆپ ، هەروەها دەستنیشانکردنی کارە باشەکان و هۆکاری دروست بوونی هەڵەکان روون بکاتەوە ، ئەمە دەبێتە زیاتر فراوانکردنی بیرکردنەوەى مێشکی راهێنەران و گۆڵچیەکان ، هەروەها دەبێتە هۆى زیاتر ئاشنا بوون بە کارى گۆڵچی لەناو یاریگا کە پاڵپشت بێت بە زانیاری نوێی سەردەم . *مامۆستای زانکۆ . *راهێنەرى پێشووی گۆڵچیەکانی یانەى هەولێر. *ئەندام لە ئەکادیمیای نێودەوڵەتی راهێنەرانی عێراقی .
|
|
دواهەمین نوێکراوە ( شەممە, 28 ئاب 2010 18:45 )
|
|
خولی‌و غروندونا ده‌لیت ده‌رگا كراوه‌یه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی مارادۆنا |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
چوار شەممە, 04 ئاب 2010 18:46 |
|

سه‌رۆكی یه‌كیتی تۆپی پی ئه‌رژه‌نتین غروندونا ده‌لێت ده‌رگا له‌سه‌ر پشته بۆ گه‌رانه‌وه‌ی مارادۆنا بۆ ئه‌ركی ڕاهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی وولاته‌كه‌ی |
|
دواهەمین نوێکراوە ( سێ شەممە, 24 ئاب 2010 20:28 )
|
|
ئیبراهیوفیچ له به‌رشلونه ده‌مێنێته‌وه |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 17:52 |
|

به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌فتون بلادێتی سویدی بڵاویکردۆته‌وه یاریزان و کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی سوید و یاری‌زانی به‌رشلونه‌ی ئیسپانی ئیبراهیوفیچ بڕیاریدا که یانه‌ی به‌رشلونه جێ نه‌هێڵی ، ئیبراهیوفیچی ته‌مه‌ن 28 ساڵ |
|
دواهەمین نوێکراوە ( پێنج شەممە, 12 ئاب 2010 20:25 )
|
|
به‌رشلونه نرخێکی خه‌یالی داناوه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی فابریگاس |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
دووشەممە, 26 تەمموز 2010 18:31 |
|

ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌کانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد یانه‌ی به‌رشلونه‌ی ئیسپانیا که خاوه‌ن نازناوی وه‌رزی ڕابردوو بوون له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه یاری‌زانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی فرانسیسک فابریگاس بهێنیته ڕیزی یانه‌که‌ی که بڕیاره 45 ملیون یورۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان ده‌که‌ن به‌ڵام یانه‌ی ئه‌رسناڵ هیچ قائیل نه‌بووه به‌و بڕه پاره‌یه و دوای 60 ملیون یورۆ ده‌که‌ن ، له لایه‌کی تر فابیگاسی ته‌مه‌ن 23 ساڵ خۆشخالی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ل یانه‌ی به‌رشلونه یاری بکات . ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی |
|
دواهەمین نوێکراوە ( پێنج شەممە, 12 ئاب 2010 20:24 )
|
|
|
|
|
<< دەستپێک < نیشاندان 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 داهاتوو > کۆتایی >>
|
|
پەڕە 1 لەسەر 27 |