|
|
|
به‌ڵگه‌كانی تێوه‌گلانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی له گه‌نده‌ڵییه‌وه |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
یەک شەممە, 18 تەمموز 2010 18:55 |
|
 به‌ڵگه‌كانی تێوه‌گلانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی له گه‌نده‌ڵییه‌وه له یه‌ك رۆژدا، دو فه‌رمان ده‌كراوه بۆ خه‌رجكردنی بڕی 1 ملیۆن و 288 هه‌زار دینار بۆ كڕینی به‌نزینی ئۆتۆمبیلی به‌رپرسێكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان به‌پێی چه‌ند نوسراو و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، مانگانه 200 ملیۆن دینار وه‌كو مینحه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌وپاره‌یه بۆ سودی به‌رپرسه باڵاكانی لیژنه‌كه به‌كارده‌هێنرێت، جگه له‌وه‌ی به‌شێكی تریشی به‌پێچه‌وانه‌ی كاری لیژنه‌كه‌وه: بۆ كاری خێرخوازی خه‌رجكراوه. به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه كه وێنه‌یه‌كیان ده‌ست (KNN) كه‌وتوه، (نوسراوی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی، ژماره 1027 له 20/12/2009) كه داوا ده‌كات وه‌زاره‌تی دارایی 200 ملیۆن دیناری مینحه‌ی مانگانه‌ی لیژنه‌كه بخاته سه‌ر حسابه بانكیه‌كه‌ی، واته لیژنه‌ی ئۆلۆمپی مانگانه 200 ملیۆن دۆلار له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت. به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه كه گه‌نده‌ڵییه‌كانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی ده‌سه‌لمێنێت، به فه‌رمانێكی كارگێری لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان، ژماره 1036 له رێكه‌وتی 28/12/2009 ده‌رچوه. بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی بری 12 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار وه‌ك پێشینه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2009، بۆ نوسینگه‌كانی سه‌رۆك و هه‌ردو جێگر و ئه‌مینداری گشتی و ئه‌مینداری دارایی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌سه‌لمێنن كه پاره‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی بۆ سودی شه‌خسی به‌رپرسه باڵاكانی به‌كارده‌هێنرێت، بۆ نمونه له فه‌رمانێكی كارگێری دیكه‌دا، ژماره 440 ی رێكه‌وتی 2/8/2007 ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی 381 هه‌زار دینار، بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی. دوای تێپه‌ربونی 18 رۆژ و له فه‌رمانێكی كارگێری دیكه به ژماره 501 ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كه بریاردراوه به خه‌رج كردنی بری 1ملیۆن و 228 هه‌زار دینار بۆ چاكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌مان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان. واته له ماوه‌ی ته‌نها 18 رۆژدا بری 1 ملیۆن 609 هه‌زار دینار بۆ چاكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی خه‌رج كراوه. له به‌شێكی دیكه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كاندا كه وێنه‌یه‌كی لای (KNN) پارێزراوه، ته‌نها له یه‌ك رۆژدا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان بڕی 1 ملیۆن و 288 هه‌زار دیناری بۆ خه‌رجكراوه بۆ كڕینی سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به پێی 2 فه‌رمانی كارگێری ژماره 537 و 538 له 29/8/2007 دا. له به‌شێكی دیكه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كاندا، لیژنه‌ی ئۆلۆمپی له‌كاره‌كانی خۆی دور ده‌كه‌وێته‌وه، كه كارده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌كو رێكخراوێكی خێرخواز هاوكاری ناوچه دابڕاوه‌كانی كردوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له نوسراوی لیژنه‌كه‌دا ناوی هیچ یه‌كێك له‌و كه‌سانه هاتبێت كه هاوكارییه‌كه‌یان وه‌رگرتوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی فه‌رمانی كارگێری ژماره 500 له 20/8/2007 ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان، بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی بری 3 ملیۆن دینار به ناوی هاوكاری بۆ هاوڵاتیانی شه‌نگال. هه‌روه‌ها به فه‌رمانێكی كارگێری ژماره 539 له رێكه‌وتی 29/8/2007 لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی 1ملیۆن و 750 هه‌زار دینار بۆ هاوكاریكردنی هاوڵاتیان. لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان 30 یه‌كێتی وه‌رزشی له خۆ ده‌گرێت‌و له سه‌رۆكی لیژنه‌و دو جێگری سه‌رۆك‌و ئه‌مینداری گشتی‌و ئه‌مینداری دارایی پێك هاتوه، مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستانیشه و پۆسته‌كانی دیكه له نێوان پارتی‌و یه‌كێتی به ته‌وافوق دابه‌شكراون | |
ئه‌م بابه‌ته له سایتی سبه‌ی وه‌رگیراوه
|
|
دواهەمین نوێکراوە ( شەممە, 14 ئاب 2010 18:59 )
|
|
ژیان نامه‌ی وه‌رزشكار و هونه‌رمه‌ندی كورد عه‌لی له‌تیف |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
شەممە, 17 تەمموز 2010 17:15 |
|

كورته باسێكی كۆجی ناوه‌ختی وه‌رزشه‌وان و هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان ماموستا عه‌لی له‌تیف ، ڕۆژی 4 - 7 - 2009 مالی كاك تایه‌ری برای ماموستا عه‌لی له‌تیف له سویده‌وه
|
|
دواهەمین نوێکراوە ( دووشەممە, 26 تەمموز 2010 18:38 )
|
|
دواین وێنه‌ی ماموستای به‌ڕێز عه‌لی له‌تیف له ژیاندا |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
پێنج شەممە, 15 تەمموز 2010 19:28 |
|

وه‌رزشه‌وان و هونه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست ڕۆژی شه‌مه بۆ یه‌كه‌م جار كوردستان وه‌رزش ئاشكرای ده‌كات كه وه‌رزشكار و هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان جۆن كۆجی دوای ده‌كات له هانده‌ران ، ماموستا عه‌لی له‌تیف به ده‌ست و خه‌تی خۆیی باسی ژیانی خۆی ده‌كات كه بۆ یه‌كه‌م جاره كوردستان وه‌رزش ئه‌م دۆكیومینته بلاوی ده‌كاته‌وه .مامستا عه‌لی له‌تیف ته‌نها ١٢ كاتژمیر ژیا دوای ئه‌م وێنه‌یه ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی
|
|
دواهەمین نوێکراوە ( دووشەممە, 26 تەمموز 2010 18:37 )
|
|
ساڵیادی کۆچی وه‌رزشه‌وان و هونه‌رمه‌ند ماموستا عه‌لی له‌تیف |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
سێ شەممە, 13 تەمموز 2010 18:20 |
|
|
دواهەمین نوێکراوە ( دووشەممە, 26 تەمموز 2010 18:37 )
|
|
له یادی یه‌ك ساڵه‌ی كۆچی دوایی مامۆستای به‌ڕێزم عه‌لی له‌تیف |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن بورهان حسێن ئه‌فه‌نی
|
|
یەک شەممە, 11 تەمموز 2010 11:28 |
ڕۆژی 18 یولی 2010 ماوه‌ی ساڵێكه وه‌رزشه‌وان و هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز مامۆستا " عه‌لی له‌تیف " ماڵئاوایی یه‌كجاری لێ‌كردین
  
|
|
دواهەمین نوێکراوە ( دووشەممە, 26 تەمموز 2010 18:37 )
|
|
کامیان بەهێزترن ؟(پێشمەرگەى هەولێر یــــان پێشمەرگەى سلێمانى |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
چوار شەممە, 21 نیسان 2010 19:47 |
|

بە ڕەخنەیەکى دۆستانە و تەنها قسەیەکى هەقى بزانن ئەگەر بڵێین حاڵى حازر لە بەرامبەر ئەو ئاست و تەکنیک و ئەکادیمیا و ئەنجام و چاڵاکى و هەرچى شتى جوان و شایستە و لەجێى خۆیتى بۆ وەرزش
|
|
دواهەمین نوێکراوە ( سێ شەممە, 25 ئایار 2010 20:57 )
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
چوار شەممە, 21 نیسان 2010 19:40 |
|

ئەم ووڵاتەى ئێمە لە بنەڕەتەوە خوى بە لاسایى کردنەوە و چاولێکەریەوە گرتووە، هەربۆیە هەموو سەرکەوتن و شکستەکان لەو لاسایى کردنەوەیەدا دەبینم. بە بڕواى من هەموو ژیانمان بۆتە چاولێکەرى
|
|
دواهەمین نوێکراوە ( شەممە, 08 ئایار 2010 18:18 )
|
|
پێشمه‌رگه پله‌ی پێنجه‌م و سێ میدالی به‌ده‌ستهێنا |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
پێنج شەممە, 18 ئازار 2010 18:31 |
|
 رۆژانی 10تا20/12/2009 له‌تونس، پاڵه‌وانێتیی رۆژانی 10تا20/12/2009 له‌تونس، پاڵه‌وانێتیی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی ولاتانی عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌چوو كه (16) یانه تیایدا به‌شداربوون، تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وه‌ك نوێنه‌ری عیراق له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌شداربوو، توانی پله‌ی (پێنجه‌می دووباره) به‌ده‌ستبهێنێت.وه‌فدی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه بریتی‌بوو له(8)كه‌س: لیوا كه‌مال ره‌وف سه‌رۆكی وه‌فد و ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و د.موئه‌یه‌د عه‌بدولحه‌مید نوێنه‌ری یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عیراق و یاریزانان ( نوح عه‌لی حسێن، حسێن عه‌لی حسێن، زۆزك سه‌لاح، سرود ته‌ها، ئارێز سابیر).جگه له‌وه‌ی تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه پله‌ی (پێنجه‌می دووباره)ی به (9) خاڵی به‌ده‌ستهێنا، نوح عه‌لی حسێن توانی دوو میدالی زێڕو زیو ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌میش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌مێزی یه‌كه‌م له(8) خالا، (7.5) خالا به‌ده‌ستهێناوه و له‌ئه‌نجامی سه‌رجه‌م یاریزانانی به‌شداربووشدا پله‌ی دووه‌می ده‌سته‌به‌ر كردووه، نوح له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا توانی دوو یاریی له‌دوو پاڵه‌وانی جیهان بباته‌وه كه نازناوی مامۆستای نێوده‌وڵه‌تی (گراند ماسته‌رز)یان هه‌یه، بۆ یه‌كه‌مجاریشه له‌مێژووی عیراقدا یاریزانێك له‌دوو یاریزانی له‌مجۆره بباته‌وه.حسێن عه‌لی-یش له‌سه‌ر مێزی دوو، پله‌ی سێیه‌می و میدالی برۆنزی ده‌سته‌به‌ر كرد.سه‌باره‌ت به‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش ئه‌سعه‌د ئیسماعیل-ی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی شه‌تره‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت بۆ ستادیۆم وتی: هه‌رچه‌نده پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌ئاستێكی به‌رزی هه‌بووه و ئاستی یانه به‌شداره‌كان زۆر به‌هێزبوو، به‌لام ئێمه توانیمان پله‌ی (پێنجه‌می دووباره) به‌ده‌ستبهێنین، چونكه سێ یاریزانی تیپه‌كه‌مان نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتووبن، له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه به‌شداره‌كان یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌كانیان هێنابوو بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه.ریزبه‌ندیی تیپه‌كان:-1 شه‌رقیه-میسر. -2داخلیه –میسر.-3كمران-یه‌مه‌ن.-4عومال سك-سوریا.-5پێشمه‌رگه و كاره-عیراق. ی یانه‌كانی ولاتانی عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌چوو كه (16) یانه تیایدا به‌شداربوون، تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
|
|
دواهەمین نوێکراوە ( شەممە, 03 نیسان 2010 16:14 )
|
|
پاڵه‌وانێتی مه‌له‌ى یانه‌كانى سلێمانى |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
پێنج شەممە, 18 ئازار 2010 18:24 |
|

رۆژی 27/12/2009 له‌مه‌له‌وانگه‌ی توده‌ی و به‌سه‌رپه‌رشتی لقی سلێمانی یه‌كێتی مه‌له‌وانی كوردستان، پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی مه‌له‌وانی بۆ یاریزانانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو
|
|
دواهەمین نوێکراوە ( شەممە, 03 نیسان 2010 16:13 )
|
|
یانەی وەرزشی سلێمانی خەڵاتی هەردوو تیپی تۆپی دەست و باسکەی لاوانی کرد. |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن ئه‌نوه‌ر خراجیانی
|
|
پێنج شەممە, 18 ئازار 2010 12:13 |
|
دوای ئەوەی تیپی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سلێمانی، بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان لەوەرزی ئەمساڵدا، و باسکەی لاوانیش بونە پاڵەوانی کوردستان و پاڵەوانی پاڵەوانێتی خەلاتی گەورە کەوەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق لە بەغدا سازی کردبوو ، هەروەها پلەی چوارەمی خولی لاوانی یانەکانی عێراقیان دەستەبەرکرد ، پاش نیوەرۆ ی ئەمرۆ بە ئامادەبونی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، خەڵاتی هەردوو تیپی ناوبراو کرا. جێی باسە وەرزی رابردوو خەڵاتی یەکێتی تۆپی دەستی کوردستان بۆ بۆ یانەی پاڵەوان بڕی (7) ملیۆن دینار بوو، بەڵام ئەمساڵ خەڵاتەکە کەمکرایەوە بۆ (2) ملیۆن دینار. هاوکات تا ئێستاخەڵاتی تیپی لاوانی باسکەی سلێمانی نەکراوە.
یاریزانێکى کورد بۆ پاڵاوتنى جیهانى دەڕوات
| Friday, 11 December 2009 | سبەینێ شەممە 12 / 12 گۆڵچى تۆپی دەستى یانەى سیروانى نوێ کە لەریزى هەڵبژاردەى تۆپی دەستى عێراقدایە روو دەکاتە شارى بەغدا و دواتر بەرەو وو‌ڵاتى ئوردن و لەوێشەوە بۆ رۆمانیا بەرێدەکەوێت بە مەبەستى بەشداریکردن لە کامپی مەشق و راهێنانى ئامادەگى بۆ یارییەکانى پاڵاوتنى جامى جیهانى تۆپی دەست ، شیروان حمە مەحمود گۆڵچى تۆپی دەستى یانەى سیروانى نوێ و هەڵبژاردەى عێراق تایبەت بەماڵپەرى یانەى سلێمانى ووتى " زۆر خۆشحاڵم بەوەى کە بۆ یەکەمینجارە وەک یاریزانێکى کورد لەریزى هەڵبژاردەى تۆپی دەستى عێراق بەشداری یارییەکانى پاڵاوتنى تۆپی دەستى جیهانى دەکەم کە لە لوبنان مانگى شوباتى داهاتوو سازدەکرێت ، ناوبراو رایگەیاند کە لە ماوەى 15 تا 20 رۆژ لە هەریەک لە وڵاتانى رۆمانیا و دواتر هەنگاریا بەشداریدەکات لە کامپی مەشق و راهێنانى خۆئامادەکردن بۆ پاڵاوتنەکەى تۆپی دەستى جیهانى. شیروان حمە مەحمود لەدایکبوى 1983ى گەڕەکى سەرشەقامى شارى سلێمانییە و سەرەتاى وەرزشی تێکەڵ بە تۆپی دەست ئەبێت و لەسەر دەستى مامۆستا ئاراس ئاستێکى باشی هەبووە و پەروەردەکراوە و لە ماوەى تەمەنی یاریزانیدا تا ئێستا بەشدارى چەندین خول و پاڵەوانێتى ناوخۆ و جیهانی کردوە و بە تایبەت لە یارییەکانى دەیەمین پاڵەوانێتى تۆپی دەستى یانەکانى عەربیدا ساڵى 2008 لە ریزى تۆپی دەستى یانەى سلێمانى بەشداریکردوە و تارادەیەکى زۆرباش ئاستى خۆى نیشانداوە.
|

|
|
دواهەمین نوێکراوە ( شەممە, 03 نیسان 2010 16:13 )
|
|
|
|
|
<< دەستپێک < نیشاندان 1 2 3 4 5 6 داهاتوو > کۆتایی >>
|
|
پەڕە 1 لەسەر 6 |